تەقینەوەی مین لە”سەلاسی باوەجانی”لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کوژراو وبریندارێکی لێکەوتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:دوێنێ نیوەڕۆ ۳۱ی گوڵانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،عادڵ وەلیزادە کوڕی حەمید ،دانیشتووی ناوچەی دەوڵەت ئاوای کرماشان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا ویەکێک لە خزمەکانیشی بریندار وگوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هاوڵاتی گیان بەخت کردوو خەڵکی کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وکاتێکە لەگەڵ یەکێک لەخزمەکانی لەناوچەی “سەرقەڵا” سەربەشاری “سەرپێڵ زەهاو”سەرقاڵی کشتووکاڵ بوون،بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لەشەڕی ئێران ـ عێراق گیانی لەدەست دەدات وکەسەکەی دیکەیش بەگرانی بریندار دەبێت ودەگوازرێتەوە بۆنەخۆشخانەی سەرپێڵ زەهاو.

مانەوەی چوار پارێزگای مین ڕێژکراو(ورمێ،سنە،کرماشان،ئیلام )زۆربەی پانتای جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەخۆگرتووە.ناوەندی خاوێنکردنەوەی مینی کۆماری ئیسلامی ئێران،هەرجارەو بەگرتنی جێژنی خاوێن کردنەوەی مین ڕایدەگەیەنێ کەئەم ناوچانە لەمین خاوێن کراونەتەوە،بەڵام ئامارەکان لەساڵی ڕابردووی زایینی لەم چوار پارێزگایە باس لەقوربانی بوونی ۵۱کەس دەکات کەلەنێوانیاندا ٤منداڵ بوونی هەبووە.

لەدانیشتنی ۲۸ مینی شۆرای مافی مرۆڤ لەژینۆ ،کۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیاری خاوێنکردنەوەی بنچینەیی گۆڕەپانەکانی مین لەلایەن ووڵاتی” بووسنی”یەوە (کەبۆخۆی یەکێک لەووڵاتانی پڕ لەمینی چێنراوە)پەسەند کردووە ،بەڵام سەرەڕای پڕوپاگەندە ودرووشمی بەربڵاو لەم بوارەدا،هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەک لەهەمبەر خاوێن کردنەوەی ناوچە مین ڕێژکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەئەنجام نەگەیشتووە وهەر ڕۆژە شایەتی قوربانی بوونی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان