هێمن مستەفایی بەندکراوی سیاسی کورد بۆجێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام گوازایەوە بۆژووری تاکەکەسی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،هێمن مستەفایی زیندانی کورد سیاسی کوردی خەڵکی شاری مەریوان ولەزیندانی سنە کەئەوڕۆ لەدواین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیان کەگواستویانەتەوە بۆژووری تاکەکەسی وئەگەری جێبەجێکردنی حوکمە بۆبەیانی لەئارادایە.

هێمن مستەفایی لەدایکبووی پووشپەڕی ۱۳٦۸ی هەتاوی خەڵکی گوندی کانی دینار سەربەشاری مەریوانە ،ناوبراو لەڕەشەمەی ۱۳۹۱ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا پاشان بەهۆی ئەشکەنجە وئازاری گرانەوە ناچار کرا دان بنێت بە هاریکاری کردنێ یەکێک لەحیزبە کوردییەکان بۆ کوشتنی ئیبراهیم محەممەدی ئەندامی خانەنشین کراوی سپای پاسداران لەبەر چاوی کامێرای کەناڵی تلەڤزیۆنی ئینگلیزی زمانی(پرێس تی ڤی)سەربەحکوومەت.

کەلەلایەن لقی ۳ی دادگای سزاکانی شاری سنەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا ،بەڵام ناوبراو ئەم تۆمەتەی بێ بنەماو لەژێر ئەشکەنجە وبەزۆرە ملە ناوزەد کرد.

جێگەی باسە کەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەی سیستەمانە لەگرتووخانە ئەمنییەکانی ،زیندانیان دەخاتە ژێر ئەشکەنجەی گرانی ڕۆحی وجەستەییەوە بۆئەوەی ڕاکێشیان بکاتە بەرکامێرای تلەڤزیۆنی ودان پێدانانیان لێ وەربگرێ بۆئەوەی بتوانێ سیاسەت چەپەڵەکانی باشتر پێش بخات وئەمە بۆخۆی پێشێلکاری ئاشکرای مادەی ۱۰ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤە کە دەڵێ: هەرمرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە کەلەبەردەم دادگایەکی بێ لایەن وسەربەخۆ بەشێوەی یەکسان وئاشکرا دادوەرانە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت تالەبەرانبەر هەرچەشنە تۆمەت وسزایەک کەدژبە ئەوهاتبوویە ئاراوە، ماف وئەرکەکانی لەبەرچاو بگیردرێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان