زیندانی ڕەجایی شار،کێشەی دابین کردنی ئاو وداواکردنی تێچوو لەزیندانیان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج ماوەیەکی دەمدرێژە  کەلەهەبوونی ئاوی گەرم بێ بەهرەن ولەگەڵ کێشەی تەندرووستی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

بەرپرسانی زیندان بۆچارەسەری ئەم کێشەیە کەبەهۆی ڕزانی هەماری ئاوی گەرمەوە پێک هاتووە ،داوایان لەزیندانیان کردووە کەبۆ کڕینی تێچووی ۵ملوێن تمەنی ونەمانی ئەو کێشەیە بەشداری بکەن.

لەدرێژەی ڕاپۆرتەکە وبەگوێرەی ڕێخراوەی هەواڵی کۆی چالاکانی مافی مرۆڤ لەئێران(هێرانا) اوی گەرم لەهەندێ لەبەند وهۆڵەکانی زیندان ،بەتایبەت هۆڵی ۲۱ی (اندرزگاە)ی ۷ی زیندانی ڕەجایی شار ،لەچەندد مانگی بەرێوە بەهۆی کێشەوە بڕاوە کەزۆرینەی زیندانیانی بیروباوەڕی”کورد وبەلووچ”لەم شوێنەیەن کەلەگەڵ کێشەی هەرزۆری تەندرووستی ڕووبەڕووبوونەتەوە.

یەکێک لەزیندانیان دەڵێت کەبەرپرسانی زیندان تاوانبارن لەبەرئەوەی دەیانهەوێ زیندانیانی پێڕەوی سوننە بگەڕێننەوە بۆهۆڵی پێشوویان وداڕزانی هەماری ئاوی گەرم وکێشەی تێچووی (۵ملوێنی)تەنیا بیانوویەکە ،بۆئەوەی لەوڕێگەوە گوشاریان بخەنە سەریان،ئەمە لەحاڵێکدایە کەئەم زیندانیانە دەیانهەوێ خۆیان ئەم کێشەیە جێبەجێ بکەن،یان ئەوەی هاریکاری زیندان بکەن.

لەسیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران،هەڵاواردنی نەتەوەیی،ئیتنیکی ،ئایینی وڕەگەزی تەنانەت لەزیندانەکانیش بوونیان هەیە وهەرکەسیش بەدەرلە چوارچێوەی بیروباوەڕی ئەوان بێت بەهۆکارگەلی سەیر وسەمەرە تووشی کێشە دەبن وئەم چەشنە بیرۆکەیە لەگەڵ هیچکام لە بۆچوونەکانی کونڤانسیۆنی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی یەکانگیر نییە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان