بێ‌ڕێزی و زەخت و گۆشار لە سەر بەندکراوی خەڵکی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  نادر محەممەدی شارۆمەندی خەڵکی سەقز کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ئێعدام سزا دراوە ، لە بەندی دوو(دارالقران) بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە . بەرپرسانی بەندیخانە ئەم بەندکراوە ناڕازییەیان بە مەبەستی بێ‌ڕێزی و سووکایەتی لە پێش چاوو زیندانیانی دیکەدا ڕووت کردوەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە نادر محەممەدی بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین دژی دەسترێژی جنسی نێوان بەندکراوەکاندا کە بە شێوەیەکی فەرمی پەرەی سەندوە و بەرپرسانی بەندیخانە هیچ هەڵوێستێکیان دژ بەم کێشەیە نەبوە ، لە خواردن مانیگرتوە کە بە لێدان و زەخت و گوشار ، بێ ڕێزی و سووکایەتی بەرپرسانی زیندان وڵامی مانگرتنەکەی دەدەنەوە .

هەروەها ئەم بەندکراوە گوتویەتی ؛کە بە فەرمانی مێهدی‌فەر  بەرپرسی گشتی بەندیخانە ،  ئەویان بردوەتە ساڵۆنی قاتی خوارینی بەندیخانە و سەرەڕای سووکایەتی لێیانداوە و پاشان بردویانەتە بەندی ۱۰ ئەو بەندیخانە و لە لایەن بەرپرسی بەندیخانەوە بە لێدان و سووکایەتی و ئازاری جنسی بە مەبەستی بێ ئابڕوو کردن جلەکانیان بە زۆر لە بەری دەرهێناوە .

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە بە پێی یاساکانی مافی مرۆیی ، سەپاندنی سزا و زەوتکردنی ئازادی مرۆڤ وەک تاک لە مافە ڕەواکانی کە مافی مرۆیی هەر تاکێکە بێبەری ناکات و ئەم مافانە هەموو تاکێکی بەندکراوان دەگرێتەبەر .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان