بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،

ڕێگری لە دەرۆچوونەوەی دوو کۆڵبەری کورد دەکرێت لە نەخۆشخانە ، بە هۆی هەژاری و ناتوانا بوون لە دانی تێچووی نەخۆشخانەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشبەرگری لە دەرۆچوونەوەی دوو کۆڵبەری کورد دەکرێت لە نەخۆشخانە ، بە هۆی هەژاری و ناتوانا بوون لە دانی تێچووی نەخۆشخانەدا دوو کۆڵبەری برینداری کورد لە شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی دان و بە هۆی هەژاریەوە ناتوانن تێچوو و پارەی نەخۆشخانە بدەن ، و نەخۆشخانە ئێزنی دەرەوەچوونیان پێنادان تا بچنەوە سەر ژیانی خۆیان.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو “بەهمەن تۆفێقی” خەڵکی “گاکە” سەر بە ناوچەی “ئالانی” سەردەشت لە ڕۆژی ۱٥ڕەشەممە ۱۳۹٥ هەتاوی لە دەڤەری گوندی بێتووش کەوتە بەر تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە هۆی گرانی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کرا و لە ئێستادا لە دۆخێکی نالەباری جەستەییدایە و بە هۆی تێچووی گرانی نەخۆشخانەوە بە بڕێ ۸۰ ملوێن تمەن بەرپرسانی نەخۆشخانە دەڵێن تا ئەو بڕە پارە نەدات بە نەخۆشخانە ، ناتوانێت بێتەدەرەوە.

کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی گوندی “دۆڵە”سەر بە شاری سەدەشت بە ناو عۆسمان ئەحمەدی خاوەن خێزان و دوو منداڵ کە لە ڕۆژی ۱۳ڕێبەندانی ۹٥ کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ناوبراو لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ورمێ ڕاگیراوە و یەکێک لە پاکانی (لاقەکانی) بە هۆی گرانی برینەوە هێزی نەماوە، و ئەم کۆڵبەرە بە هۆی ناتوانا بوونی لە دانی٦۲ ملوێن تێچووی نەخۆشخانەوە ، ئێزنی گەڕانەوە بۆ ناو ماڵ و منداڵی لە لایەن بەرپرسانەوە پێنادرێت .

بە پێی جاڕنامەی مافی مرۆڤی جیهانی ، مادەی ۲٥ – شایەستەی هەر مڕۆڤێکە کە بە پێی ستانداردگەلی پەسند کراوو بۆ دابین کردنی تەندروستی و ئاسایش خۆی و بنەماڵەی بۆ نموونە خواردن ، جلوبەرگ، ماڵ و چارەسەریگەلی پزیشکی و دەرمانی و خزمەتگوزاریگەلی کۆمەڵایەتی بە هەمان شێوە مافی هەیە کە لە کاتی بێکاری، نەخۆشی،کەم‌ئەندامی ، پیری و نەبوونی سەرچاوەی داهات لە هەر دۆخێکدا بە مەرجێک کە لە دەسەڵاتی ئەو مرۆڤەدا نەبێت ، دەبێت ژیانێکی ستانداردی بۆ دابین بکرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،