کێشە وگرفتی پاک وخاوێنی وژینگەیی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەووەی مافی مرۆڤی کوردستان دانیشتوان وهاوڵاتیانی شاری سنە لەو گرفتە هەرە زێدەیەی کەداوێنی گرتوون وەڕەز بوون وداوایان لەبەرپرسان کردووە کەچارەسەری بکەن.

هەزاران کەس لەدانیشتووانی (مجتمع ایثار)لەشاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایان گەیاند کەماوەی چەندد مانگە تێچووی قیرەتاو وهەرەوەزیان داوە،بە شارەوانی کە کۆڵانەکانی هاوشێوەی کۆڵانی گوندی ،شارۆچکە زاگرۆس و(مجتمع ایثار) چارەسەر بکات وکۆڵانەکان قیرەتاو بکرێت،بەڵام تابەئێستە هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەک نەهاتۆتە ئاراوە وبەرپرسان وڵامدەری دانیشتوانی ئەم ناوچانە نین.

لەچوارچێوەی ئەم گرفتانەدا لەشاری سنە،بینراو کەسەوزەی ناپاک وخاوێن کەشوێنی کشتوکاڵیان لە تەنیشت ڕووبارەکاندایە کەزێرابی شاری پێدا تێدەپەڕێ، لەسوپەڕ مەرکێتەکان دەفرۆشرێن وبەرپرسانی تەندرووستی هیچ هەوڵێکیان بۆپێشگرتن لەبڵاوکردنەوەی بەرهەمە ناتەندرووستەکان کەلەڕاستیدا بەشێکن لەسەبەتەی خۆراکی هاوڵاتیان بەئەنجام نەگەیاندووە وهەربۆیە کەمتەرخەمی ئەوان بووە بەهۆی بڵاو بوونەوەی هەموو چەشنە نەخۆشی لەمرۆڤدا وهەروەها ئاژەڵان وکێشەکانی ژینگەییش.

جێگەی داخ ومەخابنە کەسیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەموو بوارەکان لەگەڵ بەرژەوەندی ومافی هاوڵاتیانی کورد دژوازی هەیە وبەگشتی بەرپرسانی گرێدراوی حکوومەت بەهۆی خۆجێی نەبوونیان،ڕێک هەمان سیاسەتی پاکتاو ولەناوچوونی خەڵکانی ئەم بەشە لەجوگرافیای ئێرانیان هەیە ولەڕاستیدا پەروەردە و بارهێنراوی سیستەمێکی نامرۆیانە ونائەخلاقی وەکوو کۆماری ئیسلامی ئێرانن ،کەمافی هەبوونی ژیانێکی تەندرووست وبێ گرفت بۆخەڵکانی ئەم دەڤەرە بەڕەوا نازانن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان