بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەپشتبەستن به تۆڕی هەواڵگری هێرانا بەرپرسی پەروەردە وفێرکاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند بەهۆی ئاڕوختە بوون وکۆنی ۸قوتابخانەی ۱۲پۆلی لەگوندەکانی بۆکان دەیانهەوێ ۱۱قوتابخانەی کانێکسی لەوشوێنانە بکەنەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە “ئەحمەد ڕەحمانی” لە دانیشتنێکی ڕاگەیاندنیدا بەهەواڵنێران کوت:۸قوتابخانەی ۱۲پۆلی لەشاری بۆکان ئاڕوختە وداڕوخاون وپێویستیان بەنوێژەن کردنەوە هەیە ولەگوندەکانیشدا ۱۱قوتابخانەی کانێکسی بوونیان هەیە.
هەروەها کوتی ۸قوتابخانە لەگوندەکانی بۆکان ڕووخاون و۱۲قوتابخانەی (پیش ساختە(لەپێشدا ئامادەکراو) لەگوندەکان دامەزراون.
ناوبراو هەروا باسی دوو شیفت بوونی قوتابخانەکانی بۆکانی کرد وکوتی خەساری زۆری هەیە وبۆئاوکردنی قوتابخانەی یەک شیفتی ۳۷ قوتابخانە بە٤۲۰پۆل هەیە.ناوبراو هەروەها باسی ڕێژەی زۆری قوتابیانی بۆکانی (تراکم ۲۶٪)کرد وکوتی ئەم ڕێژەیە لەدوورە ناوەندەکا دەگاتە٤۰٪.
جێگەی باسە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جگە لەهەموو؟هەڵاواردن وخەمساردی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەموو بوارەکان،تەنانەت لەبواری پەروەردە وفێرکاری لەهەموو ناوچەکانی دیکەی ئێران بێبەری ترە وئەو قوتابخانانەیش کەبوونیان هەیە،زۆربەیان لەلایەن خێرخوازانەوە ساز کراون وڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو هەژارترین ناوچەی ئێران ماوەتەوە و قوتابیانی ئەم ناوچانە بەوهەموو هەژاری وکەم وکوڕیانەوە لەئەنجامدا پاش خوێندنی باڵا هەر دەبێ ڕوولە کاری دەسفرۆشی وکۆڵبەری بکەن یان کۆچبەری شارەکانی ناوەند بن ،یان ووڵات وزێدی خۆیان چۆڵ بکەن وئاوارەی هەندەران بن وهەموو دام ودەزگاوئیدارەکانیش بە کەسانی ناخۆجێی پڕ دەکرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان