ماکینەی سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەندیخانەی “پارسیلۆەن” لە “خۆڕەم‌اوا”

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  بەرە بەیانی ڕۆژی ڕابردوو بەندکراوێک بە تۆمەتی پەیوەندیدار لە گەڵ مادە  هۆشبەرەکاندا لە بەندیخانەی پارسیلۆەن لە شاری خوڕەم‌اوا لە سێدارە درا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ئەمڕۆ شەممە ۲ی بانەمەڕ ۹٦ی هەتاوی ، سزای ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی خۆڕەم‌اوا جێبەجێ کرا.

“مێهدی میرزایی” ۲۹ساڵان کە لە ساڵی ۱۳۹۳ لە زینداندایە و بە تۆمەتی ڕاگرتن و گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان بە سێدارە سزا درابوو .

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە ساڵی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە ئێعدامەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزاکەیان جێبەجێ کرا. بە پێی کوتەی چاوودێران زۆربەی سێدارەدانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە ڕێگای ڕاگەیاندنی فەرمی بڵاو ناکرێتەوە  و هەر وەها بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانە سازمان لێبردۆیی نێو دەوڵەتی ئێران ، ڕادەی لە سێدارە دانەکان بە نیسبەت ڕێژەی دانیشتوان ئێران لە پلەی یەکەم لە جیهاندا جێگە دەگرێت .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان