درێژەی دوورخستنەوەی(مەنفا)ی زیندانیانی کورد بۆدەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،بەندکراوی سیاسی کورد “یوسف کاکەمەمی”خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  ڕۆژی ڕابردوو۳۱ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی بەبینووی ناردنی بۆدەرەوەی زیندانی ورمێ ،بانگهێشتی نووسینگەی پاسەوانی کرا وبەبێ هەڵگرتنی کەلوپەلەکەی بەشێوەی نایاسایی دوورخرایەوە بۆبەندیخانەی تەورێز وهەنوکەیش لەبەشی وەرگرتنی ئەم زیندانەدایە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ،حەوتووی ڕابردوو گرووپێک لەزیندانیانی سیاسی بەندکراو لەزیندانی ورمێ، بەمەبەستی پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتووی کورد لەزیندانەکان تورکیا،دەستیان دایە مانگرتن ،

بەرپرسانی زیندانی ورمێ دەستیان دایە دوورخستنەوەی زیندانیانی سیاسی کورد ودوورخستنەوەی ناوبراویش هەرلەو پێوەندییەدایە.

جێگەی باسە، “یوسف کاکەمەمی”چالاکی سیاسی ،مەدەنی کورد لە۲ی خەزەڵوەری ۸۶ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەنێزیک شاری بۆکان دەسبەسەر وپاش دوومانگ لێپرسینەوە لەئیتلاعاتی سپای پاسداران،گوازرایەوە بۆزیندانی شاری مەهاباد ولەڕێبەندانی هەرئەوساڵەدا ،بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لەحیزبە کوردییەکان ۹ساڵ زیندانی بۆدیاری کرا وپاش ساڵێک دوورخرایەوە بۆزیندانی ورمێ ولەبەفرانباری ساڵی ۹٤بەهۆی کردنەوەی دۆسیەی نوێ لەزینداندابەتۆمەتی ناردنی نامە بۆنووسینگەی هەواڵنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێوە ۵ساڵی دیکە زیندانی بەسەردا سەپێنرا، ولەماوەی ئەم چەندد ساڵەی کەلە زینداندایە بەردەوام لەژێر تۆمەت وگوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکاندا بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان