پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان خوازیاری پوچەڵکردنەوەی ڕێفڕاندۆمی گۆڕانی یاسای بنەڕەتی تورکیایە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان بەئامادەبوونی لەدادگا دژبە کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان سکاڵای بەرز کردەوە.

گرووپێک لەنوێنەرانی پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان چوارشەممە ۱۹ی ئاپڕیل ،بەئامادە بوونیان لەدادگای ئەنقەرە دژبە کۆمۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەهۆی کردەوە وپشتیوانی ئەم کمۆسیۆنە لە ڕیفڕاندۆم ی یاسای بنەڕەتی سکاڵای بەرزکردەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ماپەڕی شرۆڤەی هەواڵی NNS ROJ ئەحمەد یەڵدرم لەئەندامانی پەڕلەمانی HDP لەقسەکانیدا لەگەڵ هەواڵنێران ڕایگەیاندووە کەئەم سکاڵایە بەهۆی کردەوەی شەرمنانەی کۆمۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وهەروەها کردەوەی ئەندامەکانی بووە.ئەم پارتە ڕایگەیاندووە کە کردەوەی ئەم کۆمۆسیۆنە لەچوارچێوەی بەرژەوەندی پارتی دەسەڵاتدار وخوازیارانی گۆڕانی یاسای بنەڕەتی بووە.لەلایەکی ترەوە گرووپێک لەئەندامانی پەڕلەمانی پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان بەئامادەبوونیان لەکۆمۆسیۆنی بەڵای هەڵبژاردنەکان خوازیاری پووچەڵ کردنەوەی ئەنجامی ڕێفراندۆمی ڕۆژی یەکشەممە بوون، هەروەها پارتی کۆماری خوازیش پێشتر داوای پووچەڵکردنەوەی ئەنجامەکانی ئەوڕێفڕاندوومە ببوون.

بەپێی ئەنجامە نافەرمییە ڕاەگەیەندراوی خوازیارانی گۆڕانی یاسای بنەڕەتی ۵۱.٤۱٪ و دژبەران(واتە ئەوانەی دەنگی نایان دابوو)٤۸.۵۹٪ دەنگیان بەدەست هێناوە.

ڕۆژی ڕابردوو یەکێک لەچاودێرانی ئەورووپی لەووتووێژ لەگەڵ تۆڕی هەواڵگری ڕۆیتێرز کوتی: ئەگەری جێگۆڕکێی نێزیک بە دووملوێن ونیو دەنگ لەڕەوتی ڕێفراندۆمەکە لەئارادایە.

هاوکات پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان بەبڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک کە ۸مادە لەخۆدەگرێ  ،ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بەناڕەوا لەقەڵەم داوە وئاشکرای کردووە کەلەپێناو گەیشتن بە”ئاشتی، ئازادی ودێمۆکڕاسی”درێژە بەخەباتی خۆیان دەدەن.لەبەشێک لەم بەیانییەدا  ئاشکرا کراوە کە”بڕیاری کۆمۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەهەمبەر وەرگرتنی پەڕەی بێ واژۆ وبێ پاکەت پێشێلکاری ئاشکرا وڕوونی یاسایە و جەختی کردۆتەوە کە کۆمۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان”ڕەوایەتی” حقوقی”  خۆی لەدەست داوە وبووە بەە ڕێخراوەیەکیجێی متمانە پێنەکردن.

پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان زیادی کردووە کە”زەینییەت”ێکە خوازیاری گەڕاندنەوەی سزای ئێعدامە وبووە بە هۆی پەڕاوێز خستنی تورکیا لە پانتای جیهانی ونێونەتەوەیی،توانای بەڕێوەبردنی ئەم ووڵاتەی نییە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان