ناڕەزایی دەربڕینی دەسفرۆشانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناڕەزایی دەربڕینی دەسفرۆشانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئەوڕۆ پێنج شەممە ۳۱ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی،کۆمەڵێکی فراوان لدەسفرۆشانی شاری سنە لەبەرانبەر شارەوانی ئەم شارە گردبوونەوە وبەرانبەر بەدۆخی شوێنی دابین کردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان ناڕەزایەتیان نیشان دا.

جێگەی باسە کەمەوەیەکی پێشووتر دوکاندارانی شەقامی فیردەوسی وکاسبکارانی ناپاساژەکان لەم شوێنەدا،بەرانبەر بە هەڵڕشتنی کەلوپەلی دەسفرۆشان وکەمبوونەوەی داهاتی خۆیان لەلای بەرپرسانی ئەم شارە سکاڵایان بەرز کردەوە وخوازیاری پێڕاگەیشتنی کێشەکانیان بوون.

سەرەڕای نەبوونی پڕۆژەی گونجاو لەبوارەکانی ئابووری وکۆمەڵایەتی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،دیاردەگەلێکی وەکوو دەسفرۆشی،کۆڵبەری وپیشەگەلێکی بەتاڵ وبێ بنەمای لەم چەشنە،بووە بە ڕێگەیەک بۆدابین کردنی ژیانی هاوڵاتیانی کورد وحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ چەشنە دەسپێشخەری وهەوڵێکی گونجاوی لەباری ئابوورییەوە بۆدەربازبوونی خەڵک لەهەژاری وبێکاری نەداوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان