بەپێی هواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو ۲۸ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ ،بنەماڵەی بەندکراوی سیاسی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی ئەیووب ئەسەدی زیندانی لەبەندیخانەی کاشمەر کەبۆ چاوپێکەوتنی دادستان لەمەریوانەوە چبوون،بۆکاشمەر ،بەڵام بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی سوکایەتی وبێ ڕێزیان پێکراو وڕێگەشیان پێنەدرا بچنە نێو دادگاوە وڕێدارانی دادگا وێڕای بێڕێزی وسوکایەتی پێکردن پێیان کوتن کە “پانتۆڵی کوردی پیاوان،هەر ئەوژێر پانتۆڵەیە ،کەلەنێوماڵدا لەبەردەکرێ وبەهۆی نافەرمی بوونییەوە مافی چونە ژوورەوەتان نییە بۆنێودادگا.،کە لەکۆتاییدا بەهۆی تەمەن زۆری باوکییەوە لەدوایین کاتژمێرەکانی دادگادا ئێزی چاوپێکەوتنی دادستانی پێدرا ،کەلەم چاوپێکەوتنەدا دادستان کوتی:بەهۆی ئەمنی بوونی دۆسیەکە ،مافی پشوو پێدان لەدەستی وەزارەتی ئیتلاعاتدایە وتائێستە ئەم ڕێخراوە ئەمنییەتیە دژی پشو(مەرەخەسی)بە ئەیووب ئەسەدی یە.
ئەیووب ئەسەدی هاوڵاتی داایشتووی شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە۲۵ی جۆزەردانی ۱۳۹۰دەسبەسەرکراوە وگوازرایەوە بۆیندانی ناوەندی سنە وپاش سێ جار بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دادگا لەلقی یەکی دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ “حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستان” ۲۰ساڵ زیندانی لەمەنفا بۆدیاریکرا لەزیندانی کاشمەر ولە۲۸ی خاکەلێوەی ۱۳۹۲ لەزیندانی سنە دوورخرایەوە بۆزیندانی کاشمەر.لەماوەی ئەم چەندد ساڵ زیندانییەی دا به هۆی هەبوونی دیسکی کەمەر وئاسم دۆخی تەندرووستی ناوبراو لەبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی ڕوولە خراپ بوونە ولەناڕەزایەتی دژبەم دۆخە جۆزەردانی ساڵی پار بۆماوەی ۲۷ڕۆژ دەستی دایە مانگرتن لەخواردن.
جێگەی باسە کەماوەی بەرێ لەپرۆگرامی دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران ولەناونووسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران، سوکایەتی وبێ ڕێزی بەجل وبەرگی کوردی کراو ڕێگەیش نەدرا بچنە نێو دامودەزگاکانی حکوومییەوە،کەبەم بۆنەیەوە گروپێک لەچالاکانی کورد لەدژایەتی بەم پرۆگرامی تلەڤزیۆنییە کەمپەینێکی مەجازیان لەژێر ناوی”نابۆ سوکایەتی وبێ ڕێزی بەجلوبەرگی کردی” ڕێخست.ئاشکرایە بەپێی ڕێسا ویاساکانی مافی مرۆڤی لەجیهاندا، سوکایەتی بەهەر ڕەگەز وئایین وکەلتوور وبیروباوەڕێ هەر مرۆڤێک پێچەوانەی یاساکانی نێونەتەوەیی ومافی مرۆڤییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان