پارتی دیموکڕاتیکی گەلان (HDP) وئوپوزیسیۆنی دەوڵەتی تورکیا گومانیان لە هەڵبژاردنەکانی حکوومەتی تورکیا هەیە ودەیبەنە ژێر پرسیارەوە

پارتی دیموکڕاتیکی گەلان (HDP) وئوپوزیسیۆنی دەوڵەتی تورکیا گومانیان لە هەڵبژاردنەکانی حکوومەتی تورکیا هەیە ودەیبەنە ژێر پرسیارەوە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،نوێنەرانی پارتی دێموکڕاتیکی گەلان لەپەڕلەمانی تورکیا بەتۆڕی هەواڵگری فوراتیان کوتووە کە کەئەوان هەڵبڕژاردنی ڕۆژی ڕابردوو لەتورکیا بەفەرمی ناناسن وئاماژەیان بەساختەکاری بەربڵاو لەڕەوتی هەڵبژاردنەکە کردووە وبیریان هێنایەتەوە کە۶۶۸  بەڵگەی واژۆکراوی چاودێرانی پارتی دیموکڕاتیکی گەلان، لەگەڵ بانگەشەی پێگەیەنەرەکانی گرێدراوی حکوومەتی تورکیا دژوازی هەیە، یەکێک لەنوێنەران بەناوی “کایا” حکوومەتی تورکیایان لەو ڕیفڕاندۆمەدا بە شکست خواردوو ناوزەد کرد . یەکێکی دیکە لەنوێنەرانی پارتی دیموکڕاتیکی گەلان بەناوی “ئەرداڵ ئاکسوونگەر” وتی: نێزیک بە دوو ملوێن ونیو دەنگیی کێشەداریان دەرخستووە و بەدەنگەکانی نێزیک بە دوولەسێی سندووقەکان ناڕەزایەتیان دەربڕیووە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەستی چاودێرانی دامەزراوەگەلی مافی مرۆڤ گەیشتوون، لەشارەکانی باکووری کوردستان،”مێرسین، چاناکالە ، جولەمێرگ وزۆربەی شارەکانی دیکە، ئیزننەدرا بەو کەسانەی لەلایەن لێژنەی یەکیەتی ئەورووپاوە هاتبوون کەچاودێری ڕیفڕاندۆمەکە بکەن. ووپارتی دیموکڕاتیکی گەلان لەکاتی بانگەشەو پڕوپاگەندە بۆ شرۆڤەی ڕاوبۆچوونیان لەگەڵ پترلە سەدان بابەتی هەڕەشە ودەسبەسەری ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
جێگەی باسە، لەهەمبەر تەنرووستی ، ڕاستی وچاودیری بەسەر هەڵبژاردنەکەدا وپێڕاگەیشتن وبەدواداچوون بەو سکاڵایانەی لەپڕۆسەی هەڵبژاردندا لەلایەن ڕێخراوەگەلی مافی مرۆڤی ویان دامەزراوەگەلی بێ لایەن لە پێگەی هێزی چاودیر بە سەر هەڵبژاردندا دێتە ئاراوە ولە ئەگەری سەرپێچی کردندا ،هەڵبژاردنەکە پووچەڵدەکەنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان