کۆڵبەرێکی کورد لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لە دەستدا

کۆڵبەرێکی کورد لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لە دەستدا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ۲۸خاکەلێوەی ۱۳۹٦هەتاوی گەنجێکی تەمەن ۲۰ساڵان بە ناوی “نەزیر ئاداک” لە گردەنەی “تەتە” لە دڤەری مەریوان کە بە کاری پڕ لە مەترسی کۆڵبەری سەرقاڵ بوو بەهۆی هەڵهاتن لە دەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان ــ کەل تەتە ــ لە شاخ دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لە دەست دەدات .

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم کارەساتە لە کاتژمێر ٤بەیانیدا ڕوویداوە و ئێستا تەرمی ئەو گەنجە لە نەخۆشخانەی شاری مەریواندایە . جێگای ئاماژەییە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەن کۆڵبەری کورد بوون بە قوربانی ڕووداوگەلی سروشتی و ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی ئەم کارەساتانە بە هۆی هەڵهاتنی کۆڵبەران لە دەستی هێزە جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕوودەدات

. شایانی باسە کە کوشتنی کۆڵبەران لە کاتێکدا کە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پلەگەلی سەرەوەی ڕێژەی بێکاریدا لە ئێراندا جێگا دەگرن و خەڵکی کورد ناچارە بۆ دابین کردنی ژیانی ڕۆژانەی خۆی و بنەماڵەی ڕوو بکاتە کاری پڕ لە مەترسی کۆڵبەری و کوشتنی کۆلبەران ڕوژ بە ڕۆژ زۆرتر دەبێت لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و ئەمە بوە بە هۆی نیگرانی چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و بە گشتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان