زۆربەی قوتابخانەکانی شاری مەهاباد لەوپەڕی وێرانی وئاڕوختەیی دایە

زۆربەی قوتابخانەکانی شاری مەهاباد لەوپەڕی وێرانی وئاڕوختەیی دایە

بەگوێرەی هەواڵەکە وتەنانەت لەزمانی بەرپرسی گشتی پەروەردەو فێرکاری مەهابادەوە ۲۴قوتابخانە لەوشارە ئاڕوختەیە وپێویستی بەنۆژەن کردنەوە هەیە ، کەبەداخەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەئاستی ناوچە کوردییەکان لەوپەڕی ئیهمالی وکەمتەرخەمیدان وهەرچەشنە نکۆڵی وحاشالێکردن وهەڵاواردنێک بەمافی خۆیان دەزانن و وەکوو سوود وقازانجێکی مانەوی چاو لێدەکەن.

جێگەی باسە شاری مەهاباد شارێکی مێژوویی وبەناوبانگە ، بەتایبەت لەسەدەی بیستەم لانکەی هەرچەشنە جوڵانەوەیەکی سیاسی ومەدەنی بووە وهەربۆیە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئەو پەڕی ڕق وکینیان بەرانبەر بەم شارە ودانیشتوانەکەی دەخەنە کایەوە ولەهەموو بوارەکاندا بەرچاوترین نکوڵی ونییەت ڕەشی دەنوێنن، تەنانەت هەوڵیان داوە لەزۆرینەی داموو دەزگا حکوومییەکان هێزی دەرەکی تێدا جێگیربکەن وناوی شەقام وگۆڕەپانەکانیش بگۆڕن ،ئەم شارە مێژووییە ،بەهۆی لێنەپرسینی بەرپرسان قەوارە وڕواڵەتێکی داڕوخاو وگەشەنەکردووی پێوەدیارە ودانیشتوانەکەی لەزۆرینەی مافەکانی هاوڵاتیبوون بێ بەهرەن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان