بەربوونەوەی کرێکارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە قاتی ٥ی بینایەکەوە بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی

بەربوونەوەی کرێکارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە قاتی ٥ی بینایەکەوە بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹٦ی هەتاوی، کرێکارێکی کوردی خەڵکی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە قاتی ٥ی بینایەک ڕا بەردەبێتەوە و گیانی لەدەست دەدا.
ناسنامەی ئەو کرێکارە “ب ـ ع”یە و هۆی بەربوونەوەکەی بۆ نەبوونی کەلوپەلی پاراستن لە شۆێنی کار ڕاگەیاندراوە.

جێی باسە ڕۆژانە هەواڵی مردنی کرێکاران بڵاو دەبێتەوە کە بە هۆی نەبوونی کەلوپەلی پاراستنی گونجاو، ڕاهێنانی ناتەندرووست لە شۆێنی کار، نەبوونی پلان و بەڕێوەبردنی سیاسەتی هەڵە لەسەر حەقدەستی کرێکاران لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و کارتێکەری ئەو سیاسەتانە لەسەر ڕەوانی کرێکاران، گیان لەدەست دەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان