لە ۲٤ کاتژمێردا، تەقینەوەی ۳ مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوێک و ۳ برینداری لێکەوتەوە

لە ۲٤ کاتژمێردا، تەقینەوەی ۳ مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوێک و ۳ برینداری لێکەوتەوە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حەوتووی ڕابردوو لە شاری شووش سەر بە ئەهواز، مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، بە جووتیارێکی لوڕ دا تەقیوەتەوە و لە ئاکام دا گیانی لە دەستداوە. هەروەها جێگری کۆمەڵایەتی و سیاسی فەرمانداری قەسری شیرین ڕایگەیاند، بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لەسەر ڕێی بنکەی سەربازی پەرویزخان، ٤ مەڕی شوانێک مردار بوونەتەوە و له ڕووداوێکی دیکەش دا لە کانی کەنی مەریوان، تەقینەوەی مین بووە هۆی پەڕینی لاقی نیزامییەک و بریندار بوونی ۲ نیزامی تر.
ئەو ۳ ڕووداوە حەوتووی ڕابردوو، هەمووی لە ماوەی کەمتر لە ۲٤ کاتژمێردا ڕوویانداوە و دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران، کار لەسەر خاوێن کردنەوەی ئەو ناوچە سنوورییانە لە مین ناکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان