گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی گوندی بەرقەڵای مەریوان

گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی گوندی بەرقەڵای مەریوان
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممۆ ۱۶ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی کۆمەڵێکی لەدانیشتوانی گوندی “بەرقەڵای” سەربەگەورەدێی “سەرکەل”، لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییدەربریندا بەرامبەر بە دۆخی ناستانداردی سێ ڕیانی ئەم گووندە، خوازیاری باشترکردنی دۆخی هاتووچۆی خەڵک لەڕێگەی جێبەجێکردنی سەرتێپەڕ، ژێرتێپەڕ یاخود ئاواکردنی گۆڕەپان لەو سێ ڕێیانەبوون تابەم شێوەیە بەربە پێکدادان وترافیک بگیردرێ.
گوندی بەرقەڵا لەئاستی ئیداریدا سەربە گەورەدێی “سەرکەل”ه ، وبەپێی ئاماری ساڵی ۱۳۸۵ ، ۷۶بنەماڵەی لێ نیشتەجێیە و۳۱۰کەس حەشیمەتییەتی.
جێگەی باسە کە زۆرینەی ڕێگاکانی هاتووچۆ بە تایبەت ڕێگەی گووندەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ هاتووچۆ گوونجاو نین وکۆماری ئیسلامی ئێرانیش هیچ پارەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی ئەم ناوچانە تەرخان نەکردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان