لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مین کوردێکی تری کردە قوربانی

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مین کوردێکی تری کردە قوربانی

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دۆینێ ۱٥ی خاکەلێوە کاتژمێر ٨ی ئێوارە لە ئاوایی “شووشمێ” سەر بە شاری “نەوسوود” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مینێکی بەجێ ماوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، بە هاووڵاتییەکی ئەو ئاواییە بەنێوی “محەممەد شوکری ٤٦ ساڵە” دا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا لاقێکی لە گۆزینگییەوە لەدەست داوە.

هەر لەو حەوتوویە دا جارێکیتر مین بە هاووڵاتییەکی کوردی شاری بانە بەنێوی “ئیسماعیل عەزیزیان” دا تەقییەوە و ئەویش لاقێکی لێبۆوە. شایانی باسە کە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور، ڕۆژهەڵات و باکوور، بە میلیۆنان مینیان تێدا چێنراوە و ڕۆژانە هەواڵی مردن یاخود سەقەت بوونی خەڵکی کورد و ئاژەڵەکانیان بڵاو دەبێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان