بەندکراوێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پاش ۷ساڵ ، بە لە سێدارەدان سزادرا
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شۆڕش مروەتی کوڕی ئەحمەد کە لە ساڵی ۱۳۸۷هەتاوی تا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە ڕاگیراوە ، بە پێی زانستی دادوەر و بە تۆمەتی کوشتنی یەک کەس، و تاڵانی ماڵی کوژراوەکە بە زۆری چەک بە لە سێدارەدان سزا درا.
جێگای ئاماژەیە کە لقی یەکەمی دادگای کەیفەری سنە ، ناوبراوی بە قەساس ، ۱٥ساڵ زیندان و گەڕانەوەی ماڵی دزراو ، سزا داوە.
جێگای سەرنجە کە سزای ئێعدامی ئەم گەنجە ، تەنها بەڵگەیەک کە بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارەی دادگا بە بنەما گیریاوە زانستی دادوەرە، بە واتایەکی دیکە دادوەر بە بێ شایەدحاڵێک لە ڕووداوەکە و بە بێ بەڵگە و تەنها لە سەر باوەڕ و دڵنیایی خۆیەوە و زانستی خۆی ! تۆمەتبار دەکات بە تاوانبار یان بە پێچەوانە .
سیستەمگەلی تۆتالیتێر و دژە مرۆیی ، کە لە هەمو ناوەندگەل و سازمانگەلی کۆماری ئیسلامی ئێراندا تۆتالیتێر بوونیان بە ڕوونی دەبینرێت و بە تایبەت لە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ئەم شێوازی دەسەڵاتداریە بە ڕوونی دەبینرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان