شارۆمه‌ندێكی بۆكانی به‌ شه‌ش مانگ زیندان سزا درا

“فەتاح یوسف پور” ئەندازیاری وەرزێری خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لە دادگای ئەو شار٦مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان;”فەتاح یوسف پور”٤۷ساڵە بە تۆمەتی پروپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی دادگایی کرا. ناو براو یەکەم جار لە رێبەندانی۱۳۹۳هەتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیلاعاتەوەدەس بەسەر کرا و به دانانی بارمتە تا کاتی دەر کردنی سزا ئازاد کرا.

دوای ئەوەی کە “یوسف پور” داوای پێداچوونەوەی بە سزادەرچوەکەی کرد لەلایەن لقی ۱٠دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ جارێکیتر سەر ڕاست کرایەوە.

بە پێی راگەیاندراوەکان وتراوە،ئەم سزایە کەلەدادگای پێداچونەوە پەسەند کراوە ئیدی جێگای رەت کردنەوەی نییەو دەبێت جێ بەجێ بکرێت.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فایلەکەی “یوسف پور”کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی راگەیاندووە;  نامەی راگەیاندن گه‌یشتووەتە دەستی “یوسف پور”، ئەگەر ی هەیە سزاکە جێ بەجێ بکرێت کە لەو حاڵەتەدا دەبێت ناوبراو بچێتەوە بۆ گرتووخانە بۆ بەسەر بردنی سزاکەی.

“یوسف پور” ئەندازیاری وەرزێڕیەو خێزاندارەو یەک منداڵی هەیە.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
28/02/2016