چوار کۆڵبەری کورد بوونە قوربانی هەرسی بەفر

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ڕێکەوتی چوار شەممە ۲/۱/۹٦ بەهۆی هەرسی بەفرەوە ، چوار کۆڵبەری کورد لە دەڤەری شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لە دەستدا.
تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە تەرمی سێ کەس لەم کۆڵبەرانە دۆزراوەتەوە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرەڕای هەوڵ بۆ دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرەکەی دیکە، تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بە دوای تەرمی کۆڵبەری چوارمدا بەردەوامە.
جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی نالەباری دۆخی ئابوری گەلی کورد و بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، هاوڵاتیان ناچار دەبن بۆ وەدەست هێنانی بژێوی ژیان ڕۆژانە ڕوو بکەن لە ئیشی پڕ لە مەترسی کۆڵبەری لە سنوورە دەستکردەکانی کوردستاندا و سەرەڕای ئەوە کە لەژێر ناوی زەرەر بۆ ئابوری وڵاتانی ئێران دەبن بە قوربانی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان و یان بە هۆی هەڵهاتن لە دەستی هێزەکانی دەگیرکەران دەبن بە قوربانی ڕووداوگەلی سروشتی لە چەشنی هەرسی بەفر، لافاو ، کەوتنەوە خوارەوە لە هەوراز و شاخەکانەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان