تورکیا ۱۲ گەنجی کوردی کۆمەڵکووژ کرد

دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی کردنی کوردان و تاوانێکی دیکەی خستە هەگبەی تاوانەکانیەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تیمە تایبەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک و حکومەتەکەی ئاکەپە هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە شارۆچکەیەکی سەر بەشاری وان لە ئاکامدا 12 گەنجی کوردیا شەهیدکرد. بەپێی زانیاریە خۆجێیەکان تیمە تایبەتیەکانی تورک کاتژمێر پێنجی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە گەڕەکی یەنی مەحەلە بەرامبەر پارکی کۆجالی شارۆچکەی ئەردەمیری سەربەشاری وانی باکوری کوردستان لە ئاکامدا 12 گەنج کوردیان شەهیدکردوە کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵاندا بووە و هەموویان فیشە نراوە بە سەریانەوە. شایەدحاڵان بەئاژانسەکانی باکوری کوردستانیان وتووە دوای شەڕ و پێکدادانەکە چوونەتە سەر تەرمی شەهیدەکان و بینیویانە هەموویان جلی مەدەنیان لەبەردابووە و تەنها یەک کڵاشنکۆف لەماڵەکەدا هەبووە، گومان دەکرێت ئەو چەکەش لەلایەن پۆلیسەوە بەجێهڵێرابێت. بەپێی لێدوانی والیەتی شاری وان لەو هێرشەدا پۆلیسێک کوژراوە و دوو پۆلیسی تریش برینداربوون. زانرا کە تیمەکانی تورک تانکی جۆری کۆبرایان لەهێرشەکەدا بەکارهێناوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هاتوچۆیان لە ناوچەکەدا قەدەغەکردووە و ماڵەکەیان گولەباران کردوە و پاشان ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە. بەپێی ئاژانسەکان تەرمی هەر 12 گەنجەکە براونەتە نەخۆشخانەی شاری وان و تا ئیستا ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە.

دوایی بە دواچوونی شارەداری باژێری وان و چوونی وان بۆ نەخۆشخانەی کە تەرمی ئەو ۱۲ کەسەی لێیە، پۆلیس و دام و دەزگا ئەمنیەکانی تورک ئێزنیان نەدا کە بەرپرسان و کاربەدەستانی شارەداری کە نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکەن، جەنازەکان ببینن، نوێنەرانی کورد باسی ئەوە دەکەن، کە دەوڵەتی تورکیا خۆیی دەزانێت کە کۆمەڵکووژی ئەنجام داوە، بۆیە رێگری دەکات لە بەدواچوون و ئاشکرا کردنی زانیاریەکان.
جێگای ئاماژه‌یه‌ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک رۆژی رابردوو له ‌شاری جزیره‌ دوو گه‌نجی تریان به‌ناوه‌کانی مراد ئه‌کینجی، 22 ساڵه‌ و مراد ئه‌گول، 24 ساڵه‌یان شه‌هید کردبوو. لە ناوچەی جەزیرە ماوەی زیاتر لە یەک مانگە شەر و قەدەخەی توند بە سەر گەلی کورد لەو ناوچەیە سەپاوە ودەوڵەتی تورک بە گەمارۆیی ئەو ناوچەیە و ناوچەکانی تر دەخوازە ئیرادەی کوردان بشکێنێ و درێژە بە ستەمکاری و فاشیزمی نەتەوی تورک بدات