گوشار لەسەر بەند کراوان، لە گرتووخانەی مەهاباد

گوشار وتوندویژی هەمبەر بە بەندکراوەکان گرتووخانەی مەهاباد لە مانگ رابردوودا پەرەی سەندووە.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان:لێدان،ئەتک کردن،پشکنینی زووبەزوو،وتوند وتیژی ئەوشتانەن کە لەم مانگی رابردو لە م گرتووخانەدا چەندین جار رووی داوە.

چاودێرانی گرتووخانەی مەهاباد بە هۆیەکی نەدیارەوە وچەندین جار بەدوای یەک دا دەس بە پشکنینی ژووری بەندکراوەکان دەکەن وزۆربەی جار لەم.پشکنینانەدا لە زیندانیان دەدەن یان ئەتکیان دەکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پیمان گەیشتووە ;تا ئێستا چەندی جار بەشێ لە بەند کراوەکانیان لە بەشەکانی خۆیان وە دەر ناوەو ،دەست وپێان بەستوون و بەجنێو دان وئەتک کردن وسووکایەتی کردن و ئەشکەنجەو ئاو بە سەردا کردن، ئازار یان پێ گەیاندوون.

یەکێک لە بەند کراوەکان کە بەتازەیی ئازاد بووە ناو بڕێک لەو کەسانەی کە بەندکراوەکانیان ئازار داوە بەم شێوە وتووە;سەر گورد جەمعی نوێنەری یەگان حفازەت(ڕاپۆرتی ئاسایش)،سەفەری بەرێوەبەری حفازەتی گرتووخانە، ئەفسەری چاودێرەکان غەنی پور وجاهدی

نزیکەی۷٠٠بەندکراوە لە گرتوو خانەی مەهاباد داهەیە،لە حاڵێکدا کە بەپێی سەرچاوەکانمان ئەم.گرتووخانە توانای وەرگرتنی٤٠٠کەس زۆرتری نییە، هەبوونی ئەژماری بەند کراوی لە رادەبەدەر بوە بەهۆی قەرەبالغیەکی زۆر ،وهەر وەها زۆری لە بەند کراوەکان بە هۆی نەبوونی سیستەمی نوستن لە سەر زەوی دەنون.

هەروەها نزیکەی ٤٠ بەندکراوی سیاسی ناو گەتووخانەکە بەبێ بەرچاو گەتنی جیاوازی سزا وبەشەکانی لە ناو زیندانیەکانی تردا دەمێننەوە،لانیکەم ۵٠ بەندکراو کە.سزای سێدارەیان هەیە لەم.گرتووخانەدا دەژین کە زۆربەیان بەهۆی مادە هۆشبەرەوە بەند کراون

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

26/02/2016