دوو کۆڵبەر لە کەل «تەتە» و «پیرانشار» گیانیان لە دەست داوە

بە پێی ڕاپۆرتگەلێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: ڕۆژی ۲۳ ی ڕەشەمە ۱۳۹٥ی هەتاوی لە کەل «تەتە» سەر بە پارێزگای سنە، کۆڵبەرێکی کورد لە بەر سەرماو بۆران ڕەق هەڵاتوە.

بە پێی هەواڵەکە کۆڵبەرێک خەڵکی دوەیسە سەربەشارستانی مەریوان بە ناوی «ناسر دەریایار» کە بۆ کاسبی و کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی کەل «تەتەو»ە هاتو چوی کردەوە، بەهۆی سەرما و بۆران پێچەوە گیانی لە دەست داوە.

لە «پیرانشار»یش ڕۆژی ۲۳ی ڕەشەممە کۆڵبەرێکی ٥۰ ساڵ تەمەن بە ناوی تاهیر عەبدوڵازادە لە هەوارازێکەوە لەبەرزاییەکانی سنووری حاجی عۆمەران بەردەبێتەوە و گیانی لە دەست دەدات.

یەکەمجار نییە لە درێژەی ئەمساڵدا کە کۆڵبەرانی کورد بەو بەفروتۆفە بۆ بژێوی ژیان ڕێگەی سەخت و ناهەموار نەبڕن وە بەر لێشاوی ڕنوە بەفر و ئاو سەرما نەبنەوە و گیانیان لە دەست نەدەن، ئەمە جگە لەوەی هێزە بەناو سنووروانەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە بەتەقەی ڕاستەوخۆ ئەم کۆڵبەرانە دەکوژن و برینداریان دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان