له گرتووخانەی ورمێ دە ستبەسەر نووسراوە کانی “سەعید سەنگەر”دا گیرا

بەپێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: ڕۆژی پێنجشەممە۱۹ی ڕەشەممە هێزەتایبەتەکانی زیندانی ورمێ، هەڵیانکوتاوەتە سەربەندی زیندانیانی سیاسی و دوای پشکنین و کەلوپەلی زیندانیان، دەستنووسەکانی “سە عید سه نگەر”  یەکێک له زیندانییانی  کۆنی کورد  لەو زیندانەدا گرتوە و له گەڵ خۆییان بردووە.

ڕاگەیێندرا دوابەدوای ناڕەزایی دەربڕینی ناوبراو،بەرپرسانی زیندان پێیان گوتووە کە ئەوان مافی پشکنین و کۆنتڕۆڵکردنی شتە تایبەتییەکانی زیندانیانیان هەیه ویەکێک لەبەرپرسانی زیندان بەنێوی”حوسێنی” پێی ڕاگەیاندووە کە دەبێ ئاگاداری هەموو شتێکی ئێوە بین.

شایانی باسە، سەعید سەنگەر خەڵکی پیرانشارە و له هاوینی ساڵی ۷۹ی هەتاوی، بە تاوانی دوژمنایەتی له گەڵ خودا (محاربە) و پەیوەندی بە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێرانیەوە له لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بەسەرۆکایەتی «دادوەر فاتمی» بەئێعدام سزادرا و دواتر لە ساڵی ۱۳٨۲ بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

ناوبراو پاش ۲ ساڵ لەبەندی ۲۰۹ی زیندانی ئەوین، لە ساڵی ۱۳٨۲ گوازرایەوە زیندانی ورمێ و لە ۱۳۸۶/۸/۱۴ هەناردەی زیندانی سنە کراو و دوای ٨ ساڵ له ساڵی ۱۳۹٤جارێکیتر ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرایەوە. لەکۆتاییدا حوکمی ناوبراو لەلایەن شوڕای بەخشینی سەربە دەزگای دادوەری ئێرانەوە بۆ ۱٨ساڵ کەمکرایەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بە دە وڵەتێک دەزانێ کەله لایه ن خوداوە دامەزراوە و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیش بەنوێنەری خودا دەزانێ و هەرکەسێک دژایەتی بکات وەک ئەوەوایە دژایە تی خودای کردبێت و بەوهۆیە شەوە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا بە سەدان کەسی بەتاوانی دژایەتی له گەڵ خودا (محارب) لە سێدارەداوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان