درێژەی دەسبەسەری نوێنەرکان کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە

درێژەی دەسبەسەری نوێنەرکان کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئەوڕۆ ۱۰ی ماڕسی ۲۰۱۷ی زایینی هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلانHDP لقی سیرت بەناوی عەبدوڵا چەتین لەشاری سیرت لەباکووری کوردستان لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەوڕۆ سەرلەبەیانی هێزە ئەمنییەکانی پولیسی تورک هەڵیان کوتایە سەرماڵی عەبدوڵا چەتین هاوسەرۆکی HDP ،پاش دەسبەسەری ناوبراو،دەستیان دایە پشکنینی ماڵەکەی وهەندێ لە کەلوپەلە تایبەتەکەیان لەگەڵ خۆ برد.
بەپێی هەواڵەکه ،عەبدوڵا چەتین براوە بۆ ناوەندی هێزە ئەمنییەکانی شاری سێرت وئیزن بردنی بۆ دادگا لەلایەن دادەرەوە دەرکراوە.

جێگەی باسە دەوڵەتی تورکیا بەپشتبەستن بەسیاسەتی پاوانخوازانەی خۆی دەستی داوەتە گرتن ودەسبەسەری زۆرینەی ئەندامانی پارتی دیمۆکڕاتی گەلان ودیکە پارت ولایەن ودامو دەزگا مافی مرۆیی وڕاگەیاندن وڕۆژنامە ومێدیاکان لەباکووری کوردستان ولەهیچ چەشنە پێشێلکارییەک دژ بە گەلی کورد خۆی نەپاراستووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان