دوو زیندانی کە بە ئێعدام سزا دراون هەناردەی ژوری تاکەکەسی کراون

دوو زیندانی کە بە ئێعدام سزا دراون هەناردەی ژوری تاکەکەسی کراون
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ئەمڕۆ هەینی ۱۳ی ڕەشەمە ۱۳۹٥ی هەتاوی دوو زیندانی کورد لە زیندانی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ئێعدام لە بەندی ۱٥ی گرتوخانەی ناوەندیەوە بۆ ژورە تاکە کەسییەکان هەناردە کراون .
بە گوێرەی سەرچاوەکە ، ئەم دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ناجی جەوان و موحەڕەم عیشقی خەڵکی گوندێک لە نزیک ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە ساڵی ۱۳۹۲ دا بە ئێعدام سزا درابوون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان