ئیدارە ئیتلاعاتی ئێران ئیزنی چاوپێکەوتی فەرزانە جەلالی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەدا

ئیدارە ئیتلاعاتی ئێران ئیزنی چاوپێکەوتی فەرزانە جەلالی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەدا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیزنی چاوپێکەوتنی بە فەرزانە جەلاکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەداوە.

فەرزانە جەلالی چالاکی ناسراو وبەناوبانگی مافی ژنان،چالاکی خوێندکاری وچالاکی مافی مناڵان لە شەشەمین ڕۆژی دەسبەسەریدایە،ناوبراو لەکاتی چوونی بۆئیدارەی (ثبت واسناد)لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان مستەفا ئەحمەدیان پارێزەری فەرزانە جەلالی لەئەستۆ گرتووە.
پاش هەوڵی چڕوپڕ، بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنییە توانیویانە،ئیزنی چاوپێکەوتن وەربگرن،بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەجێبەجێ بوونی ئەم چاوپێکەوتنە ڕێگری کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان