تەقینەوەی مین دیسانەوە لەپارێزگای ئیلام لەپارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووبەهۆی گیان لەدەستدانی کورد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەناوچەی شرهانی دێهلوڕان  سەربە ئیلام لەخاڵی سنووری بووبەهۆی کوژران وبرینداربوونی دووکەس.

بەهۆی ئەم تەقینەوەیە ئەحمەد جلیزی  ۳۲ساڵ تەمەن هەرلەیەکەم ساتەکانی تەقینەوەکە گیانی خۆی لەدەستدا. وقوربانی دویەم کەدەکاتە برازای جلیزی بەناونیشانی محەممەد جلیزی لەبەشی پێ بەگرانی بریندار بوو،کەمحەممەد جلیزی سەرەڕای گرانی برینەکەی وخوێن لەبەرچوونی بەدژواری خۆی دەگەیەنێتە ڕێگەیەک کە تەنیا بۆ کەڵک لێوەرگرتنی چەکداری وسەربازی سازکرابوو.کەدوو کەس لەشوانەکانی ئەو ناوچەیە بەڕێکەوت چاویان پێ دەکەوێت وهەربۆیە بەیارمەتی ئەو دووشوانە عەرەبە ،محەممەد جلیزی لەمردن ڕزگاری دەبێت.

جێگەی باسە سەرەڕای ئەوەی شەڕی ئێران وعێراق پترلەدوو دەیەیە کۆتایی پێ هاتووە وهەرڕۆژە تەقینەوەی مینە بەجێ ماوەکان لەسەردەمی شەڕ قوربانی لێدەکەوێتەوە،بەڵام بەرپرسانی وڵات وپارێزگایی سەرەڕای ئەوەی لەلێدوانەکانیاندا لەهەمبەر خاوێن کردنەوەی مینەکانبەڵێن بەخەڵکی سنوور دەدەن، بەڵام هیچ کات  لەکردەوەدا ،کارێکی جیدی لەمەڕ خاوێنکردنەوەی مینەکان بۆخەڵک جێبەجێ نەکردووە،ولەهەندێ ناوچەدا مین ڕێژکردنی دووپاتە لەئارادا بووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان