فەرشید سەجادی ئێعدام کرا

فەرشید سەجادی ئێعدام کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۵ی ڕێبەندانی ۱۳۹۵ی هەتاوی زیندانییەکی تاوانبار بە کوشتنی بەئەنقەست(عمد)بەناوی فەرشید سەجادی خەڵکی شاری کامێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کرماشان ئێعدام کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، فەرشید سەجادی چەندد ساڵی بەرێ بەتۆمەتی پێوەندی ناشەرعی لەگەڵ ژنێک وکوشتنی هاوژینی ئەوژنە بەئەنقەست کە پیاوێکی چەکداری حکوومی بووە،لەشاری کامێران دەسبەسەرکرا وپاشان لەلایەن دادگای سزاکانی کرماشان بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بە قەرەبوو(قصاص)مەحکووم کراو هەروەها ئەو ژنەیش بەتۆمەتی هاریکاری وبەشداری لەو کوشتنەدا ۱۵ساڵ زیندانی بۆ بڕدرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان