چالاکێکی سیاسی بە ٦ ساڵ بەند سزا درا

چالاکێکی سیاسی بە ٦ ساڵ بەند سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، حەوتوی ڕابردوو حوسەین دانشپایە زیندانی سیاسی کورد لە گرتوخانەی ناوەندی شاری وررمێ ، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا و قازی دادگا پێچەوانەی خولی پێشوو سزادانەکەی ئەمجارەیان یەک ساڵ سزا تعلیقییە (دوواخستن)کەی بەکۆی سزا کەی زیاد کردوە.
سەرچاوەکان دەڵێن حوسەین دانشپایە بەهۆی هاریکاری حیزبەکوردیەکانەوە ئەو سزایەی بۆ بڕاوەتەوە .
پێویستە وەبیری بێنینەوە ئەم چالاکییە سیاسییەی کورد پێشتر لە ساڵی ۱۳۹۱ دا بە تۆمەتی ئەندام بوون و هاریکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبەڕۆژهەڵاتییەکان لە لایەن دادگای سەقزەوە سزاکەی بە هەڵسپێدراوی ڕاگیرابوو کە لەم سزا نوێیەیدا سزا کەی لەسەر جێبەجێکراوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان