گیان لەدەستدانی زیندانییەکی سیاسی کورد لەزیندانی ئیلام

گیان لەدەستدانی زیندانییەکی سیاسی کورد لەزیندانی ئیلام

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی دووی ڕەشەمەی ئەوساڵ زیندانییەکی سیاسی کورد لەزیندانی ئیلام بەهۆی ڕاوەستانی دڵ(سکتە) ونەگواستنەوەی بۆنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی نابۆزیندان ،نابۆئێعدام، بەندکراوێکی سیاسی کورد تاوانبارکراو بەپێوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ڕۆژی دووی ڕەشەمە لەزیندانی ئیلام گیاای لەدەستدا.ناونیشانی ناوبراو عەبدولنوور شەرەف نەهال کەلەبەندی گشتی زیندانی ئیلام لەپاش ئەوەی جەڵدەی دڵی کرد ونەیان گواستەوە بۆنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
تەرمی بێگیانی ئەم زیندانییە سیاسییە ، سەرلەبەیانی ئەوڕۆ گواسترایەوە بۆ پزیشکی یاسایی وپاشان ئەسپاردەی خاک کرا.

پێشوتر بنەماڵەی ناوبراو خوازیاری پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆناوبراو ببوون ،بەڵام بەرپرسانی زیندان گرنگیان پێ نەدەدا وهەنوکەیش لێی بەخاوەن دەرناکەون.

جێگەی باسە کەدۆخی زیندانیانی نەخۆش لەزیندانە جۆراوجۆرەکانی ئێران نالەبارە و زۆربابەتی وەکوو مردنی کوت وپر یان مەرگر گوماناوی ئەوان لەزیندانەکان ڕوو دەدەن کەتەنیا هەواڵی هەندێکیان لە پێگەیەنەرەکان ڕووماڵ دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان