زەوتکردنی کەلوپەلی و ماڵی هاووڵاتیان و کاسبکارانی شاری جوانڕۆ

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ ۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹٥هێزە ئینتزامیەکان و هێزی دژبەری قاچاغی کەلوپەل و لە شاری جوانڕۆ دستیان گرت بە سەر ماڵی کاسبکارانی فەرمی سنووردا.

لە هەواڵکەدا هاتوە؛ بە پێی کوتەی بەرپرسی ئینتزامی پاڕێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ٤۱۷ مۆبایل کە براوردکراوە بڕی ۱۱ ملیارد ڕیاڵ نرخیان بوە لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانەوە دەستبەسەریاندا گیرا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە شارۆمەندان شاری جوانڕۆ بە هۆی بێکاری و هەژاریەوە، ناچارن دەستبکەنە گواستنەوەی کەلوپەلگەلێک لە جۆری چای، پارچە، موبایل و… بۆ شارگەلی دیکەی ئێران کە لە گەڵ بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕوبەڕو دەبنەوە کە دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی شارۆمەندان و یا ماڵ و کەلوپەلیان لە لایەن ئەم هێزانەوە زەوت دەکرێت و بە هۆی گواستنەوەی ئەم جۆرە کەلوپەلانە بە پێدانی پارەی چەند بەرابەری نرخی ماڵەکیان بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگاوە سزا دەدرێن.

 

کۆمەڵەی مای مرۆڤی کوردستان