کرماشان/چێکردن ونانەوەی ترس ودڵەڕاوکە /تەقەی ڕێدارانی هێزە ئینتزامییەکان له‌ موسافرانی ماشێنێکی سواری(نەفەر هەڵگر)

ڕێدارانی هێزە ئینتزامییەکان لەشاری کرماشان دەستیان دایە تەقە لەماشێنێکی سواری لەجۆری پارس

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوێنێ ڕێکەوتی یەکی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی ،دوابەدوای تەقەی ڕاستەوخۆ وبەبێ هۆشداری پێدانی هێزە ئینتزامییەکان بەرەو ماشێنێکی سواری لەجۆری پارس بەگومانی ئەوەی کەلووپەلی قاچاخی پێیە بووبەهۆی نانەوەی ترس وخۆف ودڵەڕاوکە لەنێو هاوڵاتیانی ئەو شارە.

کوتراوە؛ دانیشتوانی نێو ئەو ماشێنە ئەندامی بنەماڵەیەکن کەلەناوەندی شاری کرماشان ولەدەورووبەری بلواری بەهەشتی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە کەوتە بەر دەسڕێژ لەلایەنڕێدارانەوە.

بەڵام لەکوژراو وبریندارانی ئەو ماشێنە تابەئێستە هەواڵێکیڕاست لەبەردەست نییە.

جێگەی باسە؛لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممۆ ڕێدارانی هێزی ئینتزامی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا لەشوێنە گشتییەکانی ئەوشارە بەرەو وانتێکی سواری دەسڕێژیان کرد ودوو کەس لە دانیشتوانی ناو ماشێنەکەیان بەگرانی بریندارکرد وئەم تەقەکردنە بووبەهۆی ترس ودڵەڕاوکێ لەنێوان هاوڵاتیانی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوادا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان