تەقینەوی مین لە ئەیوان/ کوشتن و بریندار بوونی دو شارۆمەندی کورد

بە پێ هەواڵ گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ۳۰ی رێبندانی ساڵی ۹۵ی هه‌تاوی، تەقینەوی مین لە زەوی کشتوکاڵی لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئێلڵام روی دا.

بە پێ راپورتەکە ئه‌م تەقینەوە گیانی هاوڵاتێکی کوردی گرتووە و کەسێکی دیکەش بریندارە.

بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە راگۆێزڕاوەتەوە و تاکوو ئیستا لە هەمبەر بارۆدوخی جستەیی هەواڵێک لە بەردەست نیە و چاڕەنوسی نادیارە.

جێگەی باسە لە رۆژهڵاتی کوردستان لە ساڵدا خەڵکانێکی زۆڕ بە هۆی تەقینەوەی مینی بە جێ ماوە لە شەری ئێڕان و ئێڕاق کە پتر لە ۷۰۰۰ هێکتار خەمێندراوە لە لایەن کۆماری ئیسڵامی ئێڕان مین رێژ کراوە و تاکوو ئیستە هیچ چاڕەیەکی گونجاوی بۆ نەکردراوه‌ و بەردەوام گیانی هاوڵاتی کورد دەکاتە قوربانی.

کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان