بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ یەکەمی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۵ هەتاوی خەڵکی گوندی سەیرانگای توریستی قوڕە قەڵا لە خۆپیشاندانێک نارزایەتی بەرامبەر بە نەبووی رێگا و بانی شیاو و شوستە و قیر و نەبوونی ژێر بینای ئیستاندارد دەستیان داوەتە نارزایەتی و کۆبونەوە.
جێگە باسە ئەم رێپوانه نارزایەتیە لە سەرەتای گوندی قوڕەقەڵا تاکوو بەردەم ئەشکەوتی قوڕە قەڵا بهڕیوه چوو.
یەکێک لە خەڵکی گوندی قوڕەقەڵا بە پیامنێری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی كوردستانی كوت: بە هۆی ئەوەی کە خەڵکانێکی زۆر بۆ سەیران و دیدنی ئەشکەوتی قوڕە قەڵا سەردانی ئەو شوێنە دەکەن بەڵام هێشتا رێگا و بانی ئیستاندارد و شیاوی نیە و کۆسپی و تەنگەژەی گەوڕەی بە رامبەر خەڵک دروست کردووە. چاڵ و قوڵایی ناوی رێگاکان وای کردووە کە ئوتومبیڵی خەڵک هەموو دوچاری خەسران ببێت و هەتاکوو ئێستا ههرچهن ئەشکەوتەکە لە ساڵدا داهاتی میلیاردی ههیه، بهڵام دەولەتی کۆماری ئیسڵامی ئێران هیچ کارێکی پێویست و شیاوی بۆ خەڵک و رێگاو بانی ئهم گونده نەکردووە.
بەم هوێە وە خەڵکی گوندی قوڕەقەڵا بەم چەشنە خۆپێشاندان و نارزایەتی خۆیان بەرامبەر بە کار بە دستانی حکومییەوە دەگڕنە بەر تاکو رێگا چارەی پێویست و شیاوی بۆ ئەنجام دەن. وگەرنە خەڵک بەردوام دەبێ لە خۆپیشاندان.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان