ئیلام :سپای پاسداران کلتوری شەڕ و خوێن ڕشتن لە قوتابخانەکەنەوە پەرە پێدەدا

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، لە بەرە بەری ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلان لە ۲۲ی ڕێبەندانی ۱۳٥۷ی هەتاوییدا و بە تاڵانبردنی ئەو شۆڕشە لە لایەن تاقمێک بە ناو ئایینەوە ، بە مەبەستی پەرە پێدانی کلتوری شەڕ و هەناردەکردنی شۆڕشی وەلایەت فەقێ بۆ دەرەوەی سنووری جوغڕافیای سیاسی ئێران ، هەرساڵەو سپای پاسداران کوماری ئسلامی ئیران بەدەست ڕاگرتن بەسەرناوەندە پەروەدرە و ڕاهێنانەکاندا (اموزش و پروش ) لە ژێر ناوی “ڕاهییانی نور” قوتابیانی دواناوەندی هەناردەی ناوچە سنوورییەکان و جێگای شەڕی هەشت ساڵ درێژەپێدراوی ئێران ـ عێراقیان دەکەن و مەبەستیش زیندوکردنەوەی کلتوری شەڕ و پیرۆز کردنی ودرێژەپێدانی دەرئەنجامەکانی شەڕ و جیهاد و داگیرکارییە .
بەو پێییە فەرماندەی سپای ناوچەی ئیلام ۳۰۰ قوتابی بە ماوەی دوو ڕۆژ هەناردەی دەڤەری قەڵاوێزان و چنگوڵە کردوە و شانۆی شەڕ بۆ قوتابیان نوێ دەکرێتەوە وەک بەڵگەی سەرکەوتویی دەرخواردی لاوانی دەدەن.
شایانی باسە ساڵانە بە دەیان قوتابی لە ژێر ناوی ڕاهییانی نوردا بە پلان وبە خوڵقاندنی کارەسات و ڕووداوی ماشێن و جادە گیانیان لەدەست دەدەن و بەو شێوەیە بەناو کاروانی گیانبەختکراوان هەر لەزیادییە و بەدەست قەست یادی شەڕ بەکارەسات بەرز ڕادەگرن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان