بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەردەشت

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: ڕۆژی ۱۳ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان حوسەینی خەڵکی گوندی دۆڵ سەربەناوچەی ئالانی سەردەشت چەندکاتژمێرێک پێش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەری بریندار دەکرێت و هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت تا بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریک لە سەر دۆخی جەستەیی ئەم کۆڵبەرە لە ئارادا نییە.

پێویستە بەبیری بێنینەوە لە دەربازبوودا و بەپێی داتاکانی کومەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نزیک بە ٤۳ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی ڕێدارانی ئیتنزامی و سپای پاسدارانەوە گیانیان لە دەست داوە و ۱۷ کەسیش بە هۆی ڕاوەدوونانەوە هەڵدێراون یان ئاوبردونی و گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان