خوێندکارێکی ڕەوانسەری خۆی کوشت

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە شەشی ڕێبەندانی ۱۳۹٥ی هەتاوی خوێندکارێکی کورد لە ڕەوانسەر خوێ کوشتوە.

سەرچاوەێیکی ئاگادار لەو بوارەدا بە کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندوە کە ئەم خوێندکارە ڕەوانسەرییە لە لە ماڵەکەی خوێیدا لە گەڕەکی ساڵحاوای شاری ڕەوانسەر دەستی داوەتە خۆکوژی و بنەماڵەکەشی نایانەوێت ناوی خۆیان و کوڕەکەیان بزڕێت، هەربۆیە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە.

لە درێژەی هەواڵەکەدا دەڵێت:تەرمی ئەم خوێندکارە لە دەوروبەر کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ هەناردەی ناوەندی دەرمانی ڕەوانسەر کراوە  و  لێکۆڵینەوەکان لەو بواردا لە لایەن ناوەندەبەرپرسیارەکانەوە دەستی پێکردوە.

ڕێژەی هەوڵدان بۆ خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا (پارێزگاکانی  ورمێ ، سنە، کرماشان و ئیلام) لەسەروی تەواو ئێرانەوەیە و کە ۱٦ کەس لە دەهەزار کەسدایە هەرئەو دیاردەیە ، لە گشت ئێراندا  ڕێژەی ۱۲کەس لە دەهەزار کەسدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: