ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان سەرەتای ئاسایش و دێمو کراسی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

دوابەدوای هەڕەشە کردنی دەوڵەتی تورک لە عەبدوڵا ئۆجالان بە ناچار وڵاتی سوریەی بەجێ هێشت و پاشان داوای پەنابەری لە لە وڵاتانی وەک؛ڕوسیا ,ئیتالیا,هولەند,فەڕانسە, ئاڵمان ویۆنانی کرد بەڵام هیچ یەک لەم وڵاتانە ناوبراوانە ئامادەیی خۆیان بۆ پێدانی مافی پەنابەری عەبدوڵا ئۆجالان ڕانەگەیاندو بەناچار ڕووی لە وڵاتی کنیا لە وشکایی ئافریقا کرد کە لەوێ بەهاوکاری ناوەندەکانی هەواڵگری چەند وڵاتێک لە 15شوباتی ساڵی 1999 لەلایەن دەزگای سیخوڕیه وه فڕێندرا و پاشان ڕادەستی تورکیەیان کردەوە.

ولە هەمان کات دا لەلایەن دادگای وڵاتی تورکیەوە بەتاوانی خیانەت بەوڵات تاوانبار کرا و سزای سێدارەیان بەسەری دا سەپان،بۆ شەرمەزار کردن وهەڵوەشاندنەوەی ئەم حوکمە ناعادڵانە لە چوار پارچەی کوردستان و زۆرێک لە وڵاتانی دونیا چالاکی گەلێک لە لایەن نەتەوەی کورد و لایەن گرانی دیمۆکراسیەوە ڕێک خرا،بە بۆنەی زۆری ڕێژەی ناڕازیان و هەروەها چالاکیەکان ،حوکمی سێدارەی ناوبراو بە زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدریا و گۆڕیا بە زیندانی هەتاهەتایی بێ هیچ جۆرە ئازادیەک.

شوێنی پاراستن و زیندانی بوونی عەبدوڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمڕاڵی لە ناو دەریای مەڕمەڕە دایە و لە ماوەی ئەم 17ساڵە دا کە لەزیندان ژیاوە بە دەیان جار لە دەرفەتی بینینی پارێزەر و کەس و کاری بێ بەش کراوە .

لەماوەی زیندانی بوونی لەم شوێنەدا چەندیدن جار پارێزەرنامەی لە لایەن وەکێڵەکانی خۆیەوە گەیاندووە بە دادگاکانی وڵاتانی ئورووپایی،ئۆجالان لەماوەی ئەم 17ساڵە دا کە لەزیندان ژیانی بەسەر بردووە پێچەوانەی ئەو پێش بینیانە کە دەکرا ،هەڵوێستەکانی خۆی زۆر بە دڵفراوانی و تێبینیەکی زۆر کارا ئەخستە بەرچاو ،و هەموو کات خەڵکی بەئاشتی هان داوە تا شەڕ لە نێوان کوردو تورکە هەڵنەگرسێت.

ئۆجالان ئەیزانی کە ئەگەر بیەوێت ئەتوانێت pkkو کوردەکان قەیرانێکی گەورە بۆ تورکیە درووس بکەن،هەر بەم بۆنەشەوە بە پێشنیاری عەبدوڵا ئۆجالان حەرەکەتی ڕزگاری خوازی کوردستان چەندین جار ئاگر بەسی ڕاگەیاندووە.

ئۆجالان دوابەدوای تەواو بوونی پارێزەرنامەکانی خۆی کە لە چەندین کتێب دا نووسیویەتی ڕێکاریکی ئاسایی و هێوەر کەرەوەی خستە بەرباس و بەدەوڵەتی تورکی پێشنیار کرد. کە بوو بە پێش زەمینەیەک و ناوی باسی ئاشتی لێکرا ،لە ساڵی 2013 تا ساڵی 2015 کە هەمووکاتیش دەوڵەتی تورک لەمپەر بوو لە پرۆسەی ئاشتیدا، بەڵام پرۆسەکه درێژەی هەبوو.

زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە مەبەست لە پیلان گێڕی 15ی شوباتی ساڵی 1999 تێشکاندنی ئیرادە و بیری گەلی کورد بوو ،بەڵام نەک هەر ئەم پیلانەیان سەری نەگرت بەڵکوو بیری نەتەوایەتی و حەرەکەتی ئازادی خوازیی و ڕێبەریان لە هەموو کات زۆرتر لە هەموو کاتێک بەهێز ترن وئەم ڕاستیە بۆ لاینگرانی خۆیان یەک لایی کردووەتەوە کە چارەسه ری کێشەی کورد حاشاهەڵنەگرە.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە بواری شێوازی زیندانی کردنی ئۆجالان و پاراستنی ئەڵێت ،کە ئاوەها سزادانێک، یاساکانی مافی مرۆڤ پێشێل ئەکات،
دادگای مافی مرۆڤی ئوروپا لە ئیستراسبۆرگ ئەڵێت کە تورکیە مافی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانی پارتی کریکارانی کوردستان(pkk) پێشێل کردووە و ئەڵێت ؛بە پێی بەندی 2و3و8ی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤی ئوروپا ئۆجالان نابێت لە دوورگەی ئیمراڵ دا زیندانی بکریەت و هەر وەها ڕێگرتن لە پەیوەندی تەلەفونی و قەدەغە کردنی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەرانی ،پێشێل کاری مافی مرۆڤە لە لاین تورکیاوە

دادگای مافی مروڤی ئەورووپا هەروەها ڕخنە لە بڕیاری کەم نەبوونەوە وگوڕانکاری سزای سەرئۆجەلان دەکات ،و باسی ئەوە دەکات لەم هەل ومەرجەدا هیچ ڕێگاێک بۆ پێداچوونە لەسەر دۆزی ئۆجەلاندا نامێنێتەوەوە،و داواکاری ۲٥هەزار یۆرۆیە بۆ خەرجەکانی دادگای پێداچوونەوە

نەخشی ڕێی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری pkk لە بەرەو پێش چوونی دێموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگ بووە و تاجێگەیەک کە بوڵنت ئارنج جێگری پێشووی سەرۆک وەزیری تورکیە ئەڵێت ؛بۆچوۆنی تاکی خۆم ئەوەیە کە عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر pkk و لەسەر گەلی کورد لە تورکیا کاریگەری هەیە و ئەمەش حاشا هەڵنەگرە

جا لەم بوارەدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە وڵاتانی جیهانی و نەتەوەیەکگرتووەکان داواکارە کە هەوڵەکانی خۆیان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بخەنە گەڕ
ئەگەر وڵاتانی جیهان خوازیاری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و ئەیانەوێت کە بەشێوازە جۆراوجۆرەکان کە مافی مرۆڤ پێشێل ئەکریەت کۆتایی بهێنن ،ڕێگا چارەسەرێک نیە جگە لەوەی کە هێزە دێموکراسی خوازەکان وپارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ پشتیوانی بکردریەن ،لەم بەرباسانەدا جارێکی تر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەی خوازیارین کە ‌بۆ ئازاد کردنی عەبدوڵا ئۆجەلان کە 17ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی تورکیە دەس بە سەر کراوە هەوڵە کانی خۆیان بخەنە گەڕ و زیاتر ئەم پرسە بەدووا داچوونی بۆ بکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

15/2/2016