هەڵکشانی ڕێژەی نەخۆشانی تووشبوو بە شێرپەنجە لەپارێزگای سنە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەنووکە پترلە ۱۵۵۹ کەس لەپارێزگای سنە تووبووی شێرپەنجەن.بپێی ئاماری جێگری بێهداشتی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان، هەزارو ۵۵۹ کەس لەپارێزگای سنە تووشی جۆرەکانی شێرپەنجەن.

یەکێک لەتووشبوانی شێرپەنجە لەسەر ئەم مژارە بەهەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوت کەناوەندەکانی پاتۆلۆژی تایبەت بەشێرپەنجە کەمتر حکوومین وبەشی ناحکوومی بەڕێوەی دەباتوئەم ناوەندانە بۆ پشکنین وزانینی ئەو بابەتانەی کە تاقیکارییان لەسەردەکرێ پێویستن.هەروەها دەڵێ؛ کەبۆ دابین کردنی دەرمان لەگەڵ کێشەی زۆردا ڕووبەڕوو دەبنەوە.

ئەم نەخۆشە هەروەها دەڵێت:ئێمە توانای کڕینی دەوای گران بۆ دەرمانی کیمیایی(شیمی درمانی)مان نییە.بۆوێنە پاکەتێک حەبی بەربەست دانان بۆسلولە شێرپەنجەییەکان ۵ملوێن تمەنە کەتەنیا بەشی ماوەیەکی کەمی خولی دەرمان دەکات.

جێگەی باسە،شێرپەنجەی پێست،گەدە،مەمک،ڕیخۆڵە،کولورکتاڵ،میزەڵدان ،خوێن،لنفۆم، ڕیە وپڕۆستات لە ۱۰شێرپەنجەی سەرەکی پارێزگای سنەیە.

ئەمە لەحەڵەتێکدایە کە پترین ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجەی پارێزگای سنە،تایبەت بەشارەکانی سنە،دیواندەرە،مەریوان،دێولان وسەقز.لەم ناوەدا شێرپەنجەی پێست،گەدە ومیزەڵدان بەرچاوترین نەخۆشی لەنێو پیاوان وشێرپەنجەی پێست  ومەمک وڕیخۆڵە لەنێو ژناندایە.ئەم ئامارە پێچەوانەی ئاماری ناوخۆی ووڵاتە کە شێرپەنجەی پێست لەبەرچاوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە نییە.هەروەها شێرپەنجەی پڕۆستاتیش لە شێرپەنجە بەرچاوەکانی نێو پیاوان نییە.ئاخۆ دۆزینەوە وپێزانینی ئەم شێرپەنجانە کەمتر بووە یان هۆکارێکی شاراوەی دیکەی هەیە؟

لەپێوەندی لەگەڵ ئەم پرسیارە دەتوانین بەئاماژەی قسەکانی سەرۆکی گرووپی کۆنتڕۆڵ کردنی قەیرانی کۆمپانیای ئاوی ناوچەیی پارێزگای سنە پشت ببەستین کەبە گوێرەی ناوبراو لەساڵی ۱۳۸۱وە تابەئێستە پترلە ۷۰ ڕووداوی تانکەی هەڵگری مادە کیمیاییەکان لە ڕێڕەوی سەرچاوەی ئاوی بەنداوی قشڵاخ وەرگێڕاوە.ئەمە لەحاڵێکدایە کەئاوی خواردنەوەی بەشێکی هەرە زۆر لە پارێزگای سنە لەم بەنداوە دابین دەکرێ.

هەروەها لەلایەکی دیکەوە ئەو زبڵانەی لەلایەن هاوڵاتیان و ناوەندەکانێ بێهداشتی وەکوو تیمارستانەکان و ناوەندە پزیشکییەکانەوە بەرهەم دێن وزۆرینەیان لەمادەی کۆن و شێرپەنجە خوڵقێنن،بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو خەسارانەی ئەم زبڵانە بە ژینگەی دەگەیەنن لەدەرووبەری شارەکان فڕێ دەدرێن وهیچ چەشنە بەربەستێک لەلایەن دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزارەتی بێهداشتەوە لەسەر ئەم تەوەرە جێبەجێ ناکرێ.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان