بەرپرسی ژووری پزیشکانی مێردین باس لە کارەساتی مرۆیی لە نۆسیبین دەکات

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و بە پێی هەواڵی ، هەواڵنێری فۆڕات زەکی ئۆزۆن بەرپرسی ژووری پزیشکانی مێردین بە دەربڕینی ناڕەزایی لە هەمبەر وێران کردنی هەندێک لە گەڕەکەکان و ماڵی هاووڵتیان لە شاری نۆسیبین لە کاتێکدا کە تەرمی شارۆمەندان لە ساڵی ڕابردووەوە لە ژێر ئاواردا ماوەتەوە ڕایگەیاند کە ئەوی دەوڵەتی تۆرک لە نۆسیبیندا کردویەتی لە باری ئێخلاقی و تەندرۆستیەوە سەرسوڕ هێنەرە.

سوپای تۆرک لە ساڵی ۲۰۱٦ پاش ڕاگەیاندنی خۆسەری دێمۆکراتیک لە لایەن خەڵکی شاری نۆسیبین هێرشی کردە سەر ئەو شارە و چەند گەڕەکێک و ماڵی هاووڵاتیانی وێران کرد. کە زۆر یەک لە هاووڵاتیان و هێزەکانی بەرخۆدانی سڤیل کە لە گەنجانی شۆڕشگێڕ پێک هاتبو لە ژێر ئاواریدا ،گیانیان لە دەستدا.

دەوڵەتی تۆرک پاش وێرانکاری ، هاتوچۆی لەم ناووچانەدا قەدەغە کرد و ئیزنی سەردانی هێزە مرۆیی سەربەخۆکان و گرووپگەلی ماف مرۆیی بۆ سەردانی شوێنە وێرانکراوەکان نەدا . تەرمی زۆربەی گیان باختکردوان چەند مانگە لە ژێر ئاواردا ماوەتەوە ، سەرەڕای ئەمە ماشینگەلی پێشەیی دەوڵەتی تۆرک دەستیان داوەتە وێرانکردن و لابردنی پاشەماوەی کاولکاریەکانی خۆیان لە گەڕەکەکانی عەبدئەلقادر پاشا، فۆڕات، دجلە و یەنیشهیر .

کە بەم هۆیەوە لە ڕۆژی ۱٦ژانویە بەرچاووکەوتنی تەرمێک دیسان بو بە ڕۆژەفی ڕاگەیاندنەکان.

زەکی ئۆزون دەڵێت ؛ کە لە نیزیکەوە ئاگاداری بارودۆخەکەم و لە کاتێکدا کە تەرمی هاووڵاتیان لە ژیر ئاواردا ماوەتەوە ،و بە بێ دەرهێنانی تەرمی هاووڵاتیان پاککردنەوە وێرانکاریەکان لە لایەنی دەوڵەتی تۆرکەوە کردەوەیەکی سەرسووڕ هێنەرە کە سەرەڕای بێ ئێخلاقی بوونی ئەم کردەوەیە ، تەندروستی هاووڵاتیانیش دەکەوێتە مەترسیەوە .

دەلێت کە بە هۆی بۆمبارانی کردنی ئەم شارەوە بنەماکانی شەر وەک سیستەمی ئاو و ئەیاغی وێران کراوە و لە وەهادۆخێکدا ئەگەری سەرهەڵدان و گوازتنەوەی نەخۆشیگەلی گشتگیر زۆرتر دەبێت ، بۆ نمونە نەخۆشی “وەبا” بەم چەشنە تەشەنەی کرد.

بەرپرسی ژووری پزیشکانی مێردین درێژە بە وتەکانی دەدات و دەڵێت: نەخۆشی لە نێوان منداڵانی ئاوارەی نۆسیبین پەرەی سەندوە و دەرفەتی کۆنتڕۆڵ و دابینکردنی دەوا و دەرمان لە کاتی پێویستدا بۆ ئەم منداڵانە نیە. و بە هۆی تێکچوونی باری دەروونی دایکان کە هۆکارەکی دەگەڕێتەوە بۆ شەڕ زۆرترین زیان بەدایکان گەیشتووە و زۆربەی منداڵان بە مردویی لە دایک دەبن.

بە گشتی زەکی ئۆزۆن لە مەڕ دۆخی تەندرۆستی ۷۰هەزار کەس کە بە هۆی شەڕەوە ئاوەرە کراون دەڵێت : دۆخێکی نالەباریان هەیە و بە گشتی لە نۆسیبین ۱۲ هەزار ماڵی شارۆمەندان و ۹ هەزار شۆێنی کەسبوکار لە لایەن دەوڵەتەوە وێران کراوە و ۳۰۰ بۆ ٥۰۰ کەسی نزامی و سڤیل گیانیان لە دەستداوە و پتر لە هەزار بریندار بوونیان هەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوڕدستان