بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئارینا تەمەن ۱۷ساڵ خەڵکی شاری قوروە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بەخواردنی دەرمان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
یەکێک دراوسێکانی ئارینا لەم پێوەندییەدا بەهەواڵنێری مافی مرۆڤی کوت:ئارینا بەهۆی کێشەی بنەماڵە،هەژاری وگرنگی پێنەدان لەلایەن هاوتەمەنەکانی خۆیەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.
جێگەی باسە وبەپێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون لەسەرەتای ئەوساڵەوە تابەئێستە پترلە ۶ژنی گەنج لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی خۆکوژییەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵ وئامارەکانی بەردەست خۆکوژی لەنێوان گەنجان دەچێتە ڕێزی سێیەمی مردنەکان لەپاش پێکدادانەکانی ماشێن وهەمە چەشنی شێرپەنجەکانەوە.
ئامارەکان دەری دەخەن کە کچانی گەنج پتر لەکوڕانی گەنج دەست دەدەنە خۆکوژی.زۆرینەی کارناسانی پرسی ژنان،نەبوونی باری ئەمنی،هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی وبنەماڵەیی وهەروەها پشتیوانی نەکردن لەلایەن حکوومەتەوە وەکوو هۆکاری سەرەکی خۆکوژی ژنان باس لێدەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان