هەواڵەکان

کۆمیسڕیای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان :ئێعدامی سەجاد سەنجەری ڕابگرن.

وتەبێژی کۆمیسڕیای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات کە سزای لە سێدارەدانی تازەلاو سەجاد سنجەری کە تۆمەتبارە بە کوشتنی کەسێک ڕابگرن.

بە همان شێوە لە درێژەی داواکاریەکەدا هاتوە کە ئێمە داخوازی خۆمان لە ئێران بۆ ڕاگرتنی سزای سێدارە و سەپاندنی ئێعدام دووپات دەکەینەوە ،سەرەڕای ئەوەی کە لە مەڕ درێژەی سزای بەرفەراوانی سێدارە بە بێ بەڕێوەچوونی دادگایەکی دادوەرانە نیگەرانین .

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ڕۆپرت کلویل وتەبێژی کۆمیسیڕیای باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی سێ‌شەممە ۲۸بەفرانبار لە نوسراوەیەکی کورتدا نوسیبوی کە سەنجەری کە بە کوشتنی پیاوێک بە کەرەسەی چەقۆ تۆمەتبارە، لە کاتی بڕیاری دادگادا کە دەگەڕێتەوە بۆ چوار ساڵ پێش تازەلاو و تەمەنی ژێر ۱۸ساڵ بوە.

سەجاد سەنجەری خەڵکی کرماشان،ساڵ ۱۳۹۰ بە زەبری چەقۆ شارۆمەندێک کە مەبەستی دەستدرێژی جنسی بۆ سەر ناوبراو بوو کوشت کە پاشان لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان بە لەسێدارەدان سزا درا . کە ناوبراو دژی ئەم سزایە ناڕەزایی دەربڕی و کوتبوی کە لە زۆ پاراستنی خۆی و دژی هەوڵی کوژراوەکەدا بۆ دەستدرێژی کردن ، تووشی کوشتنو قەتڵ بوەتەوە. بەڵام دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان ئەم کوتەی سەجاد سەنجەری پەسند نەکرد و سزای سێدارەی ناوبراوی پشتڕاست کردەوە. پاشان لە هاوینی ڕابردوودا ئەم سزایە لە دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە.

مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نوسراوەکەیدا کوتویەتی کە ئێران یەک لەو وڵاتانەیە کە سەرەڕای قەدەغە بوونی لە سێدارەدانی منداڵانی ژێر ۱۸ساڵ لە یاسا نێونەتەوەیەکانی مافی مرۆڤدا بەڵام دڕێژە بە لە سێدارەدانی تازەلاواندەدات . بە پێ ئەم بنەمایە لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ۷۸ تازەلاو لە سێدارە دراون و لانیکەم ۷۸ تازەلاوی دیکە لە ڕێزی چاوەڕوانانی ئێعدامدان .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

لۆڕستان؛ بە هۆی بومەلەرزە ٢۵ کەس بیرندار بوون

بۆکان؛ زیندانی سیاسیی سمکۆ مەعرووفی چوو بۆ مەرەخەسی

رەمەزان ئەحمەد کەمال بەندکراوی سیاسی کورد،مانگرتنی خۆی له خواردن راگەیاند