بەپێی هەواڵی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەکرماشان پێتەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،هەژاری، نەداری ،بێکاری وگرفتە بەربڵاوەکانی ئابووری بوون بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی گران لەم شارە گەورەیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەواڵێکی شیکاری کراودا ڕای دەگەیەنێ کەلەشفرۆشی بووە بەدیاردەیەکی گشتی وتەشەنەکراو،ژنان لەماڵە تیمی وگرووپییەکاندا لەڕووی هەژاری وداماوییەوە ناچاربوون دەست بدەنە لەشفرۆشی وسۆزانیگەرییەوە.بەچەشنێک کەلەبەرانبەر ۵۰۰۰ هەزارتمەندا لەشفرۆشی دەکەن. بەپێی ژمێریارییە دەرچووەکان لەلایەن دامەزراوەگەلی حکوومی ئێرانەوە،کرماشان پترین ئاماری بێکاری، تووشبوون بەمادە هۆشبەرەکانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێراندا هەیە.
لە دیمانە و ئاخاوتنێکدا کەهەواڵنێرێ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ چەندد کەسێک لە لەشفڕۆشاندا سازی کردووە،ئەو ژنانە ڕایان گەیاندووە کەبەهۆی هەژاری وناچاری وبێکاری،… دەستیان داوەتە ئەم دیاردە قیزەونە. ئامارە بڵاوکراوەکان باس لە هاتنە خوارەوەی تەمەنی لەشفرۆسان دەکەن کەئەمە لەخۆیدا دەتوانێ تایبەت بەگەشەی هەندێ خەساری کۆمەڵایەتی وەکوو تەڵاق،قەیرانی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی،دەست نەڕوویی بۆ زەماوەند وهاوسەرگیری بەهۆی نەبوون کار وپیشە،بێکاری، تووشبوون بەمادە سڕکەرەکان و…بزانرێت.
دۆخی گران وقەیرانی بەدی هاتوو وای لە هەلپەرستانی ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە کردووە کەهەلەکە بەقازانجی خۆیان بقۆزنەوە ووبەپێک هێنانی ماڵی گرووپی(تیمی) لەشفرۆشی،بەهرە لەژنان ببەن. سەرەڕای کەڵک وەرنەگرتن ونەپاراستنی کەرەستەی بێهداشتی،پێوەندییە جنسییەکانی وەکوو کاندۆم بووە بەهۆی تەشەنەی نەخۆشیگەلێکی وەکوو ئایدز ودیکەی نەخۆشیگەلی ڤایرۆسی مەترسیداری لێبکەوێتەوە،ئەمە بەدەر لە نەخۆشیگەلیێکی وەکوو خەمۆکییە کەئەم ژنانە تووشی دەبن.
لەدەقی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ۸۰لە سەدی ئەم لەشفرۆشانە مێردیان هەیە ویان ئەوەی هاوسەرەکانیان لەچینی هەژاری ۆۆمەڵگان وخوێندەواریشیان لەژێر دیپلۆمەوەیە وهەندێ جاریش خوێندنی باڵایان هەیە. خێرایی گەشەی ئەم مژارە وهەروەها زۆربوونی ڕۆژلەدوای ڕۆژی بەدەرلە ژمێریارییە ئامارییەکان ولەبەردەست نەبوونی سەرچاوەی فەرمی ڕاگەیەندراوە کە دەبێ چالاکانی پانتای کۆمەڵایەتی ودەروونناسی والێبکات بە ڕوانگەیەکی دووپاتە و وردبینانە بەرانبەر بەم خەسارە کۆمەڵایەتییە خوێندنەوەیان ببێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


