لەکوردستان بەردەوام مین قوربانی دەگرێ

بەپێی ئامار وئەو هەواڵانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون لەئەمساڵدا تەنیا لەشارەکانی قەسری شیرین،نەفت شەهر  وسوومار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.۲٦ڕووداوی تەقینەوەی مین ڕوویان داوە.قایمقامی دەسنیشان کراوی کۆماری ئیسلامی ئێران لەقەسری شیرین کوتوویەتی کەلەئەم ساڵدا ۲٦ بابەتی تەقینەوەی مین لەقەسری شیرین ونەفت شەهر وسوومار ڕوویان داوە،کەبەهۆی ئەو تەقینەوانە کەسێک گیانی لەدەست داوە و۱۰کەسیش بریندار بوون.

جێگەی باسە کەبەدەر لە کوشتن وبریندار بوونی هاوڵاتیان،مین چێنراوەکان خەساری گەورەی ماڵیان لێکەوتۆتەوە، هەروەها تاقمێک لەو مینە چێنراوانە خەساریان بە ئاژەڵ ومەڕوماڵات وماشێنی خەڵک وکەرەستەیگەلی ناوەندی دۆزینەوەی مین گەیاندووە.

ئەو مینانەی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان چێنراون لەلایەکەوە  تایبەت بە شەڕی ٨ساڵەی ئێران وعێراقە ولەلایەکی دیکەیشەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوا ڕوانینێکی ئەمنی بۆ کوردستان هەیە بەمەبەستی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ حیزبە کوردییەکان زۆرینەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی مین ڕێژ کردووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان