بەپێی هەواڵ وزانیاری گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ۳۳بەنداو لە پارێزگای سنە لەحاڵەتی بنیات نان وگەڵاڵە بۆداڕشتنە ولەساڵیشدا سێ میلیارد وسێسەد ملوێن مەتری سێجا لەبەنداوەکانی پارێزگای سنە هەمار دەکرێن وپشکی هاوڵاتیانی پارێزگای سنە لەم ڕێژەیە تەنیا ئاودێرکردنی دووهەزار وحەوتسەد هێکتارە،لە ڕاستیدا بەو واتایەیە کە لە ۳۳بەنداو لەپارێزگای سنە تەنیا ۸لەسەدی ئاوەکان لەم پارێزگایە کەڵک لێوەردەگیردرێ وپاشماوەکەی دەگوازرێتەوە بۆ پێنج پارێزگای ناکوردستانی لەناوەندی جوگرافیای سیاسی ئێران.
بۆ سازکردنی ۳۳بەنداوی ناوبراو جگەلەوەی خەسارگەلی لەڕادەبەدەر لەژینگە دەکەوێ نێزیک بە ۳۰هەزار هێکتار لە دارستانەکەن ودەشت ودەری کشتووکاڵی کەوتۆتە بن ئاو.
لەپارێزگای سنە بەهۆی پێنەدانی مۆڵەتنامەی کشتووکاڵی بە ئاودێرکردنی مودێڕن،تەنیا ۱۱٪ لەئاوەکان بۆ کشتووکاڵ بەکار دەهێنرێن،ئەمە لەحاڵەتێکدایە کە نێونجی جوگرافیای سیاسی ئێران دەگاتە ٤۶لە سەد هەربەم هۆیە زۆرینەی گوندەکانی پارێزگای سنە ودیکەی پارێزگا کوردنشینەکان چوڵ بووە ویان خەریکە کاول دەبێ.بۆوێنە؛ نێزیک بە حەوت سەد گوند لە هەزار وحەوتسەد ودوو گوندلە پارێزگای سنە لەگەڵ کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە ڕووبەڕوون.
ڕێژەی بەهرەمەندی پارێزگای سنە لەئاوی خواردنەوە ۶۳لەسەدە واتە پترلە ۲۰لەسەد ولەدەڤەرەکانی سنە وکامێران ودیواندەرە کەمتر لە۵۳ ولە ڕاستیدا ۵۳لەسەد لە نێونجی جوگرافیای سیاسی ئێران کەمترە.
لەم پێوەندییەدا کارناسان لەو بڕوایەدان کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو سەرچاوە سامانییەکانی کوردستان دەدزێ وڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە بە ناوچەیەکی گەشە نەکردوو ولەڕاستیدا سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبوارەکانی سرووشت وژینگە پارێزی لەم ساڵانەی دواییدا لەناوبردنی شوێنی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان بووە تا بە ئێستەیش توانیویەتی بە سازکردنی بەنداو وهەماری زۆری ئاو بۆگواستەوە ئەم سامانە گرنگەی ژیان لەڕوانگەی ژینگەییەوە خەساری گران وقەرەبوو نەکراوەی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان پێک هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان