ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان، چارەنووسی چوار هاوڵاتیی کورد کە لە مانگەکانی بەفرانبار و ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، دەستبەسەر یان بێسەروشوێن کراون، هێشتا لە تەمومژێکی تەواودایە و بنەماڵەکانیان لە وەرگرتنی هەر جۆرە زانیارییەکی ورد و ڕوون سەبارەت بە دۆخی ئەوان بێبەری کراون.
- ئەسغەر فەتحی: مێردمنداڵێکی کوردی خەڵکی شاری دەرگەز لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی و دانیشتووی تارانە؛ ناوبراو دوای بەشداریکردنی لە خۆپێشاندانەکانی ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن یان تەنانەت زیندوومانیشی لەبەر دەستدا نییە.
- دانیال نیازی: گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی شیروانە، لە ٢٢ی بەفرانباری ئەمساڵدا و لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو ڕووبەڕووی تۆمەتی قورسی “محاربه” (دژایەتی خودا) کراوەتەوە و ژیانی لە مەترسیدایە.
- محەممەد ئازەری: هاوڵاتیی خەڵکی ئەسفراینە کە لە ٢٤ی بەفرانباری ئەمساڵدا دەستبەسەر کراوە و هێشتا دۆخی یاسایی و چارەنووسی ناڕوونە.
- سینا غەیاسی: گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی ئەرکەوازی سەر بە پارێزگای ئیلامە؛ ناوبراو لە سەرەتاکانی مانگی ڕێبەنداندا دەستبەسەر کراوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ زانینی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ناوبراو تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.
ق.ش


