ک.م.م.ک:
لە ڕەوتی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، چوار هاوڵاتیی کورد لە شارەکانی تاران، کەرەج و کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران گیانیان لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، یەزدان ڕەوایی، هاوڵاتیی خەڵکی هەرسین و خوداداد ئۆلفەتی، هاوڵاتیی خەڵکی کرماشان، لە کاتی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی تاران و کەرەج، کرانە ئامانجی تەقەی هێزە ئەمنییەکان و کوژران.
لە درێژەی ئەم ڕووداوانەدا، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، عەلیڕەزا ڕەزایی، هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٠ ساڵ و ئەویش خەڵکی هەرسین، لە خۆپێشاندانەکانی تاراندا گیانی سپارد.
هەر لە هەمان ڕۆژدا، موجتەبا بیکی گۆرگانی، هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە کاتی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران کوژرا.
ق.ش


